لە تورکیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٩ کەس گیانیان لە دەست دا
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند کە بەهۆی هەڵسانی لافاو و بارانی بەخۆڕ ٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە هەنێک شار و شارۆچکەکانی تورکیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵساوە.
بە پێی راگەیەندراوی عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە سەرانسەری وڵات ٩ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ٣یان لە پارێزگای زۆنگولداغ، یەکێکیان لە دیاربەکر و ٤یان لە باتمان بوون. هەروەها لە نزیکەی کەناری ئاوەکانی پارێزگای زۆنگولداغ کەشتیێک لەگەڵ ١٢ کارمەندەکەی نوقم بووە و تاوەکو ئێستا تەرمی کارمەندێک دۆزرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.