هودا پار: نابێت دەستکەوتەکان بخرێنە بەر مەترسی
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار ڕایگەیاند، "ئەو دەستکەوتانەی کە گەلی کورد لە چەندین ساڵدا بە تێچووی زۆرەوە بەدەستی هێناوە، نابێت بە هۆی ناکۆکی سیاسییەوە بخرێتە بەر مەترسی."
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکا و قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
حوسێن ئیمیر لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی، "زۆرینەی کۆنگرێس بکەوێتە دەستی دیموکراتەکان یان کۆمارییەکان، هیچ گرنگییەکی ڕاستەقینەی نییە. چونکە گۆڕانی هاوسەنگییە سیاسییەکان لە واشنتۆن گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئیمپریالیستییەکانی ئەمریکا لە شەڕ و داگیرکاری و کۆڵۆنیالیزم ناکات. ڕوونترین نموونەی ئەمەش داگیرکردنی عێراق و ئەفغانستانە. داگیرکردنی عێراق کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بووشی کۆماریدا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی دیموکراتەکان بەردەوام بوو، کە دوای ئەوەی زۆرینەیان لە کۆنگرێسدا بەدەستهێنا و بەردەوام بوون لە دابینکردنی دارایی شەڕەکە. لە بەرامبەردا داگیرکردنی ئەفغانستان لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامای دیموکراتدا فراوانتر بوو و دەیان هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کران."
"جینۆسایدەکەی غەززە سیاسەتی هاوبەشی ئەم دوو پارتەی پێشان دایەوە"
ئیمیر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پرسی غەززە ستراتیژیی هاوبەشی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا پێشان دەدات و وتی، "ئیدارەی سەرۆکی دیموکراتەکان جۆ بایدن بە ملیارەها دۆلار پاڵپشتی سەربازی و دارایی پێشکەش بە رژێمی تیرۆریستی زایۆنی کردووە و لە درێژەی ناردنی چەک لە کاتێکدا کە کۆمەڵکوژی بەردەوامە. بۆیە لە سیاسەتی ئەمریکادا تەنیا حیزبەکان و قسە و باسەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە. قسەکانی دیموکراسی و ئاشتی و مافی مرۆڤ تەنیا بەرگێکە کە بۆ دامرکاندنەوەی تووڕەیی خەڵک لە دژی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان بەکاردێت. گرنگ ئەوە نییە کام لایەن سەردەکەوێت، بەڵکو کۆتایی ئەم سیاسەتانەی ئەمریکا لە فراوانترکردنی شەڕ و و پاڵپشتیە بۆ داگیرکاری."
"نابێت دەستکەوتەکان بخرێنە بەر مەترسی"
حوسێن ئیمیر لە بەردەوامی بەیاننامەکە باس لە قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، "ئەو پێشهات و لێدوانانەی دەدرێن لەڕووی سەقامگیری سیاسی و یەکپارچەیی دامەزراوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی کوردستانی عێراقەوە جێگەی نیگەرانییە. ئەو دەستکەوتانەی کە گەلی کورد لە چەندین ساڵدا بە تێچووی زۆرەوە بەدەستی هێناوە، نابێت بە هۆی ناکۆکی سیاسییەوە بخرێتە بەر مەترسی."
ئیمیر بانگێشتی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کرد بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە خۆ بەدووربگرن لە هەر جۆرە ڕاگەیەندراو و هەنگاوێک کە ببێتە هۆی گرژی زیاتر.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "بۆ ئەوەی قەیرانی ئێستا زیاتر قووڵ نەبێتەوە، پێویستە بەپەلە بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە پرۆسەیەکی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و بنیاتنەر لە نێوان لایەنەکاندا دەستپێبکرێت. ناکۆکی سیاسی چارەسەر بکرێت لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "ئایا تا ئێستا یەک پشکنەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی توانیویەتی بچێتە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی کە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی واژۆ نەکردووە و جبەخانەی ئەتۆمی خۆی شاردۆتەوە؟"
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی کۆبوویەوە.
ناوەندی گشتی هودا پار ڕایگەیاند، "دەبێت لەم وەهم قووڵە بەئاگا بێن و بزانن ئەم بەڵێنە پووچانە تەڵەیەکن کە کاتی بۆ رژێمی سەهیۆنی دەکڕن بۆ قووتدانی هەموو خاکی فەلەستین."