فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا یادی شەهید ئایتاچ باران دەکات
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا یادی شەهید ئایتاچ باران سەرۆکی دەزگای ئیحیا-دەری نوێ کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا لە دیاربەکر شەهید بوبوو.
١١ ساڵ بە سەر شەهادەتی ئایتاچ باران سەرۆکی دەزگای ئیحیا-دەری نوێ تێپەڕی کە لە ٩ی حوزەیران لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە دیاربەکر شەهید بوو.
فاروق دینچ بە وتنی هەڵبەستێک کە لە لایەن شەهید ئایتاچ وترابوو لە پەرلەمانی تورکیا یادی شەهید ئایتاچ بارانی کرد.
ناوبراو هەروەها ئایتاچ بارانی وەک "نووری چاوی دیاربەکر" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ١١ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێڕشێکی پەکەکەدا شەهید بووە و بەڕەحمەت و حەسرەت یادی شەهید کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مرۆیی و یاسایی هودا پار لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی گەلیێ زیلان ڕایگەیاند، "بەناوی دادپەروەری و ڕاستی و ئاشتی کۆمەڵایەتی داوا لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەت دەکەین ڕووبەڕووی ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە ببنەوە."
هودا پار داوای کردووە دەستبەجێ ئەو پڕۆژە یاسایە دەربکرێت کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، کە ئامانجی سەپاندنی سزای ڕێگریکردنە بۆ سووکایەتیکردن بە بەها ئایینی و مەعنەوییەکان و زیادکردنی مادەیەکی جیا بە ناوی "سووکایەتیکردن بە بەها ئایینییەکان" بۆ یاسای سزادانی تورکیا.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیاند کە پێویستە پڕۆسەی نەهێشتنی توندوتیژی بە ڕێسا یاساییەکان پشتیوانی بکرێت، و لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنووسی یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.