باران و تەم و مژ بووە هۆی ڕووداو: ٢ کوژراو و ٣ بریندار
بەهۆی باران و تەم و مژ لەسەر ڕێگای مووش-پاسوور بارهەڵگرێک لە ڕێگاکە خۆی خلیسکاوە و وەگەڕا و لە ئەنجامدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای مووش-پاسوور ڕوویدا. شۆفێرێکی بارهەڵگر بەهۆی باران و تەمێکی زۆرەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و وەرگەڕا. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن، جەندرمە، ئافاد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی پزیشکی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە کاتی دەستێوەردانیان لە شوێنی ڕووداوەکە، تیمەکان دیارییان کرد کە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣ برینداریش دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەردەلان سەرسپی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕوونە و ٥١ ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بن یاساییە.
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات کە سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە ببن.