سەرۆکی دیوانی پەرلەمان: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە جێبەجێ کراون
ئەردەلان سەرسپی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕوونە و ٥١ ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بن یاساییە.
ئەردەلان سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە جێبەجێ کراون و کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەواو ڕوونە.
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، ئامادەبوونی ٥١ ئەندامی پەرلەمان ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو دەکات و کۆبوونەوەکە شەرعییەتی یاسایی دەبێت.
لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیشەوە، ئەردەلان سەرسپی ڕوونی کردەوە، هەنگاوەکان ئاسانن و پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەنیا ١٠ خولەکی پێویستە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات کە سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە ببن.
لە ناوچەی باغلاری شاری دیاربەکر لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.