لە بەدلیس بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوەچوو
لە بۆنەیەکدا بە ناوی "ژیان بە نوێژ جوانە"، کە لەلایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری بەدلیسەوە ڕێکخرابوو، منداڵان لە شارەکەدا ڕێپێوانیان کرد.
چالاکیی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە بووەتە نەریتێکی ساڵانە، ئەمساڵ بە چالاکی جۆراوجۆر کۆتایی هات. منداڵان لەگەڵ خێزانەکانیان بەشداری چالاکییەکەیان کرد.
لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری بەدلیسەوە ڕێکخرابوو، سەدان منداڵ لە بەردەم قوتابخانەی کازمپاشای بنەڕەتی کۆبوونەوە و بە لافیتە بە دەستەوە بەرەو مزگەوتی گەورەی ناوەندی ڕێپێوانیان کرد و دروشمی "الله اکبر"یان دەوتەوە و دوعایان دەخوێندەوە. پشتیوانی جۆش و خرۆشی خەڵکی بەدلیس لە کاتی ڕێپێوانەکەدا دیار بوو.
دوای نوێژی نیوەڕۆ لێرە بەرنامەیەک ساز کرا. بەرنامەکە کە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم دەستی پێکرد، بە سروودەکانی عوسمان دورەک درێژەی پێدرا.
لە بەرنامەکەدا کە بە خوێندنەوەی ئایەت و فەرموودەکان لەلایەن منداڵانی بچووکەوە بەردەوام بوو، موعاز تانریکولو نوێنەری ئیدەڤ لە شاری مووش قسەی لەگەڵ ئەو منداڵانە کرد کە بە نوێژ ئاشنا بوون و گرنگی نوێژی بۆ ڕوونکردەوە.
تانریکولو ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بەشداری بەرنامەی کۆتایی دەکەن دوای ئەو پەروەردەیەی کە لە خولەکانی هاوینەی قورئاندا وەریانگرتووە و جەختی لەوە کردەوە کە لەمەودوا لە ڕێگەی نوێژەوە لە پەروەردگاریان نزیک دەبنەوە و دەستبەرداری نوێژ نابن.
بەرنامەکە بە دوعا کۆتایی هات و دواتر خواردن و خواردنەوە بەسەر منداڵەکاندا دابەش کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.
لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای هەکاری لە ناو گەدەی دوو هاوڵاتی ئێرانی ٧٦٣.١٧ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەی هێرۆئین دۆزرایەوە.
لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخراوبوو بەڕێوەچوو.