سەرۆکی گشتی هودا پار: توندوتیژی کۆتایی دێت، چەک بێ دەنگ دەبێت، برایەتی قسە دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی حیزبەکەی لە وان وتی، "سەردەمی توندوتیژی کۆتایی دێت. چەک بێ دەنگ دەبێت، برایەتی قسە دەکات، دادپەروەری لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە."
٥مین کۆنگرەی ئاسایی سەرۆکایەتی هودا پار لە مەڵبەندی پارێزگای وان بەڕێوەچوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری کۆنگرەکە وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر یاپجیئۆغلو وتارێکی پێشکەش کرد.
"سەرکەوتنی مەلازگرد سەرکەوتنی ئوممەتی ئیسلامە لە دژی کوفر"
یاپجیئۆغلو لە سەرەتای قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی مەلازگرد کە لەم دواییانەدا بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە ناتوانرێت لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژیدا قەتیس بکرێت.
یاپجیئۆغلو باسی لەوە کرد کە مەلازگرد تێکۆشانی حەق و باتڵە و وتی، "بۆ ئێمە سەرکەوتن لە مەلازگرد بەرجەستەکردنی یەکڕیزی و پێکەوەیی و برایەتی و هۆشیاری بەشێک بوون لە ئوممەتە. پێکدادانی دوو خێڵ نەبوو؛ ململانێیەک بوو لە نێوان ئیمان و کوفردا. لەشکری سوڵتان ئەلپەرسلان لە تورک و کورد و عەرەب و گەلانی تر پێکهاتبوو کە ئیسلامیان لە باوەش گرتبوو و ئەم سەرکەوتنەش بەڵگەی یەکگرتوویی ئەوان بوو. لەم سەردەمەدا کە دەوروبەرمان گێژاوە، کە کوفر و ستەم جیهان وێران دەکات و موسڵمانان لە یەکتر دوور دەبنەوە، ئێمە زۆر پێویستمان بەو ڕۆحی مەلازگردە."
"توندوتیژی کۆتایی دێت، چەک بێ دەنگ دەبێت، برایەتی قسە دەکات"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە پرۆسەی "تورکای بێ تیرۆر" و تیروانینی هودا پار لەبارەی پرۆسەکە وتی:
"ئێمە برینێکی خوێناویمان هەیە کە زیاتر لە سەدەیەک بەردەوامە و هەمیشە دەمانگوت کە ئەم برینە دەبێت چاک بێتەوە. چارەسەرەکە ئەوەندە قورس نییە کە پێدەچێت. پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز و بوێری و دڵسۆزی هەیە. توانای ئەوەی بڵێم 'ئەگەر وڵات سەربکەوێت ئامادەم بدۆڕێم'، ڕێبازێکی دڵسۆزانەیە. وەک هودا پار، ئێمە تۆکمەترین و یەکگرتووترین و زەمینەسازیترین ڕاپۆرتمان پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرد. توندوتیژی و چەک زیانی بە هەمووان گەیاندووە؛ تەنها بازرگانانی خوێن و کارەستانووسان سوودیان لێ وەرگرتووە. بەو یاسایەی پەرلەمان بە ٤٦٧ دەنگ پەسەندی کرد، ان شاء اللە سەردەمی توندوتیژی کۆتایی دێت. چەک بێ دەنگ دەبێت، برایەتی قسە دەکات، دادپەروەری لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە."
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کردەوە کە هودا پار زیاترە لە تەنها پارتێکی سیاسی؛ پڕۆژەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سروشت و شارستانیەت، و ڕایگەیاند کە ئامانجیان زیندووکردنەوەی مرۆڤایەتییە کە ڕێگەی خۆی لەدەستداوە، بە گەڕاندنەوەی بۆ بەها سەرەکییەکانی خۆی.
"با نەهێڵین غەززە لە رۆژەڤ بکەوێت"
یاپیجئۆغلو بەردەوامی باس لە پرسی فەلەستین کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت غەززە هیچ کات لەبیر نەکرێت.
یاپجیئۆغلو باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی گوایە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵا کۆمەڵکوژی بەردەوامە، ڕێگری لە گواستنەوەی هاوکارییەکان دەکرێت و لەبەر ئەوەی زستان نزیک بووە و گەلی غەززە لە خێمە و لەناو ئاوارەکاندا دەژین مەترسی کارەساتێکی گەورە هەیە. یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە ئوممەت لە پرسی غەززەدا شکەستی هێناوە و وتی، "دەبێت هەموومان لەو بیرەدا بین کە ئەو شتەی بۆ غەززە دەکەین کەمە و لە دوای ئەوەدا بین کە زیاتر دەتوانین چی بکەین."
"هەرکەسێک بەشداری لە تاوانی جینۆساید کردبێت دادگایی بکەین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لەو پڕۆژەیاسایە کرد کە پێشکەشیان کردووە بۆ پەرلەمان بۆ سزادانەوەی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆساید کردووە و وتی، "ئێمە پێشنیارێکمان پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتی کرد کە پێشنیارمان کرد هەرکەسێک بەشداری لە تاوانی جینۆسایددا کردبێت، بەتایبەتی ئەگەر دوو ڕەگەزنامەی هەبێت، بانگهێشت بکرێت و دادگایی بکرێت. ئەگەر نەهاتن، پێویستە ڕەگەزنامەیان هەڵبوەشێتەوە، و دەست بەسەر هەموو موڵکەکانیاندا بگیرێت. هەشت لایەن پشتگیریان لە پێشنیازەکەمان کرد، و ڕەوانەی کۆبوونەوەی گشتی کرا، بەڵام هێشتا نۆرەی خۆی بەدەست ناهێنێت. زیاتر لە سەد پڕۆژە یاسای دیکە دەرچووە بۆ یاسا، بەڵام پڕۆژە یاسای ئێمە هێشتا چاوەڕوانە. هەموو کەسانی تر پەلە دەکەن، بەڵام وەک ئەوە وایە گەلی ستەملێکراوی غەززە هێزی زیاتریان هەبێت بۆ بەرگەگرتن. هەر بۆیە ئەم یاسایە هێشتا نۆرەی خۆی بەدەست ناهێنێت."
سەرۆکی ئێستا مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار متمانەکەی نوێ کرا
کۆنگرەکە بە بەشداری سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان، نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و ڕێکخراوکانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر ئەندامی هودا پار بەڕێوەچوو.
کۆنگرەی پارێزگاکە بە تاکلیستێک ئەنجام درا و پارێزەر ڕاسیم سایغن سەرۆکی ئێستای مەڵبەندی پارێزگای وان متمانەی دووبارە پێدرا و دووبارە وەک سەرۆکی مەڵبەندەکە هەڵبژێردرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە خانەقین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ ڕووی دا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەیامێکدا کە سەبارەت بە ئاهەنگی ٩٥٥ ساڵەی شەڕی مەلازگرد کە لە خەلات بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنەکە داستانێکە کە بە برایەتی ئیسلامی و هەستی کۆمەڵایەتی نووسراوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە و ئیدارەی خۆسەر هەڵوەشاونەتەوە و خراونەتە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.