کاروانی فەلەستین دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
کاروانی فەلەستین کە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە بۆسنە بەڕێوەکەوت و لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگری لێکراوە دەستی بە مانگترن لە خواردن کرد.
کاروانی فەلەستین کە لە نزیکەی ٥٠٠ چالاکوانی هاوڵاتیی ٢٠ وڵات بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە شاری سرێبرێنیتسای وڵاتی بۆسنە بەڕێکەوت دوای تێپەڕین لە تورکیا بڕیاربوو لە عێراقەوە بچێتە ئوردن و لەوێوە بچێتە بۆ کەناری ڕۆژئاوای فەلەستینی داگیرکراو. بەڵام کاتێک کاروانەکە گەشتە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ ڕێگریان لێکرا.
کاروانەکە لە ١١ی ئابەوە لە سەر پردی نێوان سلۆپی و زاخۆ لە سەر ڕووباری دیجلە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕاوەستاوە و ڕێگریان لێکراوە.
چالاکوانەکان باس لەوە دەکەن کە بەئەنقەسد ڕێگریان لێکراوە و بۆ ئەوەی بەرپرسان گوێ لێیان بگرن دەستیان بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
چالاکوان ئاکنوور کارابوولووت وتی، "ئێستا ٤ ڕۆژە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلین. پلەی گەرما ٥٢ـیە و چەندین ڕۆژە لە دەرەوە چاوەڕوانین بچین. بەڵام بەداخەوە بەهۆی فشاری ئیسرائیل لە سەر ئوردن و فشاری ئوردن لە عێراق ئێستا ناتوانین دەروازەکە تێپەڕینین. بەداخەوە دوێنێ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کۆتایی هاوڕێکانمان دەرکەوت کە دووبارە مۆڵەت بە تێپەڕێنمان نەدراوە. لە ئەنجامدا هەنێک لە هاوڕێکانمان بڕیاریان دا لێرە دەست بە مانگرتن بکەن. ئێستا هاوڕێکانمان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. ئێستا گوێ لەوان دەگرین کە بۆچی دەستیان بە مانگرتن کردووە."
کارابوولووت جەختی لەوە کرد کە لە مانگترن پێداگرن و وتی، "هاوڕێکانمان لەم بڕیارە پێداگرن. کارمەندانی تەندروستیش لێرەن. پشکنین بۆیان دەکەن. ئێمە نازانین تا کەی خوشک و براکانمان بەرگەی ئەم گەرمایە بگرن، بەڵام پێویستە کەسێک گوێی لە دەنگی ئێمە بێت. لە کاتێکدا هەموو ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکان بەم دەرگایە تێدەپەڕن، ڕاست لەبەردەمماندا، بەبێ هیچ کێشەیەک، ئێمە تەنها هاوکاری مرۆیی هەڵدەگرین، خەریکی کارێکی تەواو ناتوندوتیژیین. تاکە ئاواتی ئێمە ئەوەیە بە عێراقدا تێپەڕین و بگەینە ئوردن و لەوێشەوە بچینە کەناری ڕۆژئاوا تا دەنگمان ببیستن. ئێمە هیچی ترمان ناوێت. تکایە تانەکەمان لەبەرچاو بگرن. پێویستە کەسێک کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت پێش ئەوەی شتێک بەسەر خوشک و براکانماندا بێت. بەم مەرجانە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەین."
چالاکوانەکانی دیکە باسیان لەوە کرد، "ئێمە لێرە دەمێنینەوە تا کۆمەڵکوژکردنی منداڵەکان کۆتایی دێت، تا فەلەستین ئازاد دەبێت. ئێمە وازناهێنین. چ ژن و پیاو، و کاروانی هاوکاری مرۆیی، بەرگری لە مافەکانمان دەکەن و دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر ڕێگای دیاربەکر-بینگۆل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ١٢ کەسیش بریندار بوون.
نەسوح سەڤینیک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری هودا پار سەردانی کاروانی فەلەستین دەکات کە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگریان لێکراوە و پشتیوانی حیزبەکەی بۆ کاروانەکە ڕایگەیاند.
کاروانی فەلەستین کە لە ئەوروپاوە بەرەو فەلەستین بەڕێوەکەوتبوو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیراوە.