شەقامەکانی عەفرین بە کاروانی ئومێد ڕووناک بوونەتەوە
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد پشتیوانی لە چالاکییەکانی نوژەنکردنەوەی ژێرخانی عەفرین کرد کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریا وێران بوبوو و لە ئەنجامدا شەقامەکانی عەفرین ڕووناک کران.
جەعفەر ئۆکمەن سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجامدراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ١٥ ساڵ بە سەر دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوریا تێپەڕیوە و زیانێکی گەورە بە ژێرخانی وڵات گەشتووە.
ناوبراو وتی، "وەک دەزانن سوریا ساڵانێکی درێژە لە شەڕێکی قورسەوە تێپەڕیوە و بەداخەوە وەک ژمارەیەکی زۆر کەرتی ژێرخانی زیانێکی گەورە بە ژێرخانی کارەبایی گەشتووە. کێشەکان هێشتا بەردەوامن. ئێمە وەک کاروانی ئومێد بەردەوامین لە چالاکییەکانمان بۆ دروستکردنی ئایندەی سوریا. پشتگریمان لە دروستکردنی ستوونی ڕووناکی لە عەفرین کرد و بووینە وەسیلەی ڕووناک بوونی شەقامەکان. إن شاء الله، سوریا دەبێتە خاوەن ئایندەیەکی ڕووناک. ئەمە داخوازی ئێمەیە لە پەروەردگارمان."
ئامانجی پڕۆژەی ڕووناکی هەم بەشداریکردنە لە سەلامەتی خەڵکی ناوچەکە و هەم بوژاندنەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی وتی، "چڕکردنەوەی پرۆسەکە تەنها لەسەر یەک ڕێکخراو یان تاکێک هەڵەیەکی ستراتیژییە. زۆر گرنگە چوارچێوەیەکی یاسایی فراوان و هەمەلایەنە دروست بکرێت کە ئەو ڕێکخراو و پێکهاتانە لەخۆبگرێت کە لە ئێستادا چەک بەکاردەهێنن و پێویستە هانبدرێن بۆ وازهێنان لێیان، هەروەها ئەوانەی کە لە ڕابردوودا چەکیان بەکارهێناوە بەڵام ئێستا بە تەواوی دەستبەرداری کردەوەی توندوتیژی بوون."
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە مانگی ڕەمەزان وەسیلەی رەحمەت، مەغفیرەت و ڕزگارییە.
لە پارێزگای بەدلیس لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.