هۆشدارییه‌ک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستان

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستان هۆشداری توند ده‌داته "هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌کارهێنانی په‌یجه‌کانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان کردووه به ریکلام کردن."
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستان لە هەژمارەی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "به مه‌به‌ستی رێکخستنی پرۆسه‌ی عومڕه بۆ ساڵی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌کارهێنانی په‌یجه‌کانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان کردووه به ریکلام کردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومڕه به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به بێ ئه‌وه‌ی کۆمپانیای حه‌ج و عومڕه‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشک و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ کۆمپانیایه‌کی حه‌ج و عومڕه ، بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و مافی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومڕه که له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به فه‌رمی تۆمار کراون و گرێبه‌ستیان کردووه هه‌ر که‌سێک له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م کاره رانه‌گرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و کارگێری ده‌بێته‌وە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "زیاتر لە سەدا ٣٠ی دانیشتووان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و ئامانجمان بۆ ٢٠٢٦: کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی هێرش سەر خانەوادەیەکی باتمانی لە مێرسین ڕاگەیاند، "سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت."
محەمەد یاووز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار کە لە کاتی چارەسەری نەخۆشی سستی گورچیڵە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو لە ٦مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.