رێبەری جەماعەتی حزب الله بەهۆی شەهادەتی یەحیا سینوار پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی یەحیا سینوار سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا:
"بسم الله الرحمان الرحیم
"پێت وانەبێ خودا لە کردەی زاڵمان بێ ئاگایە؛ بەڵام دەیانهێڵێتەوە تا ئەو ڕۆژەی کە لەویدا هەموو چاو مۆلەق دەوەستن." (ئیبراهیم-٤٢)
لە غەززەی وڵاتی قارەمانەکان هەواڵێکی دەردناک هات. براکەمان موجاهیدی نەترس و قارەمان یەحیا سینوار پلەی شەهادەت کە زۆر دەیویست بە دەستی هێنا. پیرۆزبایی شەهادەتەکەی دەکەین و لە خودا داوای سەبڕی جەمیل بۆ هاوڕێکانی و تەواوی مسوڵمانەکان دەکەین.
با سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆری سەهیۆنی و نۆکەرەکانیان ئەمە باش بزانن کە یەحیایەک دەچێت بەڵام لە هەزاران یەحیا دێن. هیچ کات واز لە تێکۆشان ناهێنرێت. ئەوانەی جێگەیان دەگرێتەوە زۆر زیرەکتر و قارەمانتر و بەئەزموونتر و شارەزاتر و بەهرەمەندتر و توندوتیژتر دەبن لەرووی تۆڵەسەندنەوە. لە نێوان فەلەستینییەکان رابەرەکان کۆتایی ناهێن. بە شەهید کردن ناتوانن کۆتایی پێبهێنن. تاکە شتێک کە کۆتایی بە ئێمە بهێنێت بێ ئومێدیە. هیچ کات بێ ئومێد نەبن. بەڕێوبەرایەتی وڵاتێک بە کوفر دەکرێت بەڵام بە ستەم هیچ کات! ئەوانەی ئەم ستەمە بە سەری مەزلوومەکان دەهێنن لە کاتێکی نزیکدا لە سەر زەوی دەسڕێنەوە و شوێنی خۆیان لە ناو زبڵدانی مێژوودا دەگرن.
ئەوانەی شکەست دەخۆن و بە نەفرین یاد دەکرێن ئەو کەسانە دەبن لە ستەمەکە رازی دەبن.
ئەگەر بەسیشمان نەزانی، پێویستە خوشک و براکانمان بێ ماندووبوون بەردەوام بن لە کارەکانیان وەک بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی، گردبوونەوە، ناڕەزایەتی، بایکۆتی ئابووری، و بڵاو کردەوەی پۆست لە سۆشیال میدیا. لە هەمووی گرنگتر، هەرچی لە توانایاندا بێت لە رووی داراییەوە بۆ خوشک و برا غەززییەکانمان بیکەن.
خودا پلەی شەهید بەرز بکاتەوە و سەبڕ و ئارامی بە برا هاودۆزەکانی ببەخشێت.
براکەتان ئەدیب گوموش"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.