وەدات تورگوت: تا کاتی کۆتایی هاتنی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە دەبێت بارەگا و رادارەکانی کە لە وڵاتن رابگرێن

وەدات تورگوت ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پێش بنکەی راداری کورەجوخ لە مەلەتی وتی، "تا کاتی کۆتایی هاتنی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەستی بەردەوامی و دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەبێت بارەگا و رادارەکانی کە لە وڵاتن رابگرێن."
لە پێش بنکەی راداری ناتۆ لە ناوچەی کورجوخی پارێزگای مەلەتی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە داوای داخستنی بنکەکە بەڕێوە چوو.
وەدات تورگوت ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پێش بنکەی راداری کورەجوخ لە مەلەتی وتارێکی پێشکەش کرد.
تورگوت لە وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ پاراستنی قودس و مزگەوتی ئەقسا دامەزراوە بەڵام وڵاتانی ئەندام هەنگاوی پێویستیان نەهاوێژتووە و بڕیارەکانی کە گیراون لە لایەن سعوودیە، بەحرێن، ئیمارتەتەوە رێگری لێ کراون.
تورگوت ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگریەکەی کە لە غەززە ئەنجام دەدرێت بۆ تەواوی دونیا نمونەیەکە و دواتر وتی، "بۆ راوەستانی کۆمەڵکوژییەکان مرۆڤەکان لە لەندەن، پاریس، ئەلمانیا، فەڕانسا، ئیتالیا و هەروەها لە تەلئەبیب دێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەو ئوممەتەی کە ژمارەکەی زۆر زیاترە لە هی سەهیۆنییەکان و خاکەکانیان زۆر گەورەترە لە هی ژێر کۆنترۆلی سەهیۆنییەکان بێ دەنگە."
لە کاتی شەڕی رزگاری تورکیا لەگەڵ کورد و تورکەکان گەلی فەلەستین و قودس و غەززەش شەهید بوون و دواتر وتی، "لەگەڵ ئەم رەوشە ئێمە ئەوان لەوێ بە تەنها جێ هشت، کاتێک ئینگلیزەکان ئەوێیان داگیر کرد ئەوانمان بە تەنها هشت. لێرە بانگێشتی بەڕێز سەرۆک کۆمار دەکەین؛ ئەگەر دەتوانەوێت پەیڕەوی لە رێگای صلاح الدین ایوبی بکەن، ئەگەر دەتوانن بەردەوام بن لە رێگای سوڵتان عبدالحمیدی دووەم کە دەیگوت 'ئەو خاکانەی باپیرەکەمان بە خوێن گرتووە بە پارە نافڕۆشین' ئەمە دەرفەتێکە. ئەگەر بەڕێز ئەردۆغان ئەم شتە نەکات، ئەو کات هەر کەسێک بڵێت کە لە ژێر ئاڵای تەوحید قودس ئازاد دەکەین، ئێمە ئەو کات وەکو کورد و تورک و عەرەب هەموومان لە دوای ئەو کەسەدا دەچین. ئێمە ئامادەیین کە وەکو باپیرەکەمان صلاح الدین ایوبی قودس فەتح بکەین و لەوێ گیانمان فیدا بکەین."
"با جارێکی دیکە کەسێک باس لە مەدەنییەتی رۆژئاوا نەکات"
تورگوت لە بەردەوامی بانگێشتی ئەکادەمیسینەکان و مامۆستایان کرد و وتی، "ئیتر دەبێت هیچ کەس باس لە مەدەنییەتی رۆژئاوا نەکات؛ با هیچ کەس بۆمان باس لە مافەکانی مرۆڤ، مافی ئاژاڵەکان، مافەکانی منداڵەکان لە فەڕەنسا و ئینگیلیزەکان نەکات. چونکە رووی راستی ئەوان لە غەززە دەرکەوت. کاتێک پرس ئەفغانستان و عێراق و سوریا و بۆسنا بێت نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ هێزەکانیان کۆ دەکەنەوە و بە ملیۆنان کەس دەکوژن و خوێن و فرمێسک دەبنە ئەو خاکانە. موجاهیدەکانی غەززە ئەم شتەیان نیشانی دونیا دا؛ ئەوان وەکو بابەتی تالوت و جالوت بۆ دونیا بوونەتە بە نموونە. حەماس تاکە حکوومەتی مەشرووعی فەلەستینە."
"ئەی ئوممەتی ئیسلام بۆ غەززە وەرنە سەر شەقامەکان"
وەدات تورگوت لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت بۆ منداڵەکانمان باس لە غەززە و قودس و حەماس بکەین و دواتر وتی، "دەبێت حەماس لە ناو نەچێت. دەبێت ئاگربەست بەردەوامی بێت. دەبێت ئیتر جوگرافیای ئیسلام بڵێت، 'ئەتۆ ئەرکەکەت بە جێ هێنا، ئیتر کاتی قسەکردن و هەنگاو هاوێژتن هی ئێمەیە.' بەم شێوەیە هەنگاوی کردەوەیی ئەنجام بدەن. چونکە باپیرەکان کاتێک کەفەن لە نەوەکانیان دەکەن دەڵێن کە شیکایەتی رسول الله بکەن. ئەی ئوممەتی ئیسلام، بۆ ڕزای خودا، بۆ غەززە وەرنە سەر شەقامەکان. ئەوانەی دەرفەتیان هەیە با چەکەکانیان هەڵگرن. ئەی گەلی ئوردن، ئەی گەلی لوبنان، ئەی گەلی بەیروت بچنە سەر سنوورەکان. ئێوە چاوەڕوانی چین؟ خودا شاهیدە، ئەگەر سنوورمان لەگەڵ وێ هەبووایە، لە باتمان، دیاربەکر، مەلەتی، قەیسەری، ئیستانبوول و ئەدەنە بە ملیۆنان کەس دەچوونە غەززە و فەلەستین."
"دەبێت کورەجوخ و ئینجیرلیک هەرچی زووە دابخرێن"
تورگوت لە بەردەوامی وتارەکەی باسی لەوە کرد، "ئۆپڕاسیۆنی ٧ی تشرینی یەکەم موجادەلەیەکی بەرەی ئازادییە لە بەرامبەر داگیرکاری، جینۆساید، کۆمەڵکوژیی و سیاسەتی زیاترکردنی داگیرکەرییە."
تورگوت لە بەردەوامی وتی، "ئەم ئۆپڕاسیۆنە بە جارێکدا ئەنجام نەدراوە. ئەکتەری سەرەکیی ئەم ئۆپڕاسیۆنە حەماس بوو.
پێویستە بەلەمێک یان کۆریدۆرێک بکرێتەوە کە تورکیا لە سەری بێت. لەم بەلەمەدا تەنیا وڵاتی ئیسلامی نییە، ڕەنگە کەسانێک هەبن کە ویژدانیان هەبێت. ئاسایشی ئەم بەلەمە وەربگیرێت و ڕەوانەی غەززە بکرێت.
کورەجوخ بنکەیەکی ناتۆیە. ٨٠-١٠٠ ساڵە لێرەیە. ڕاستە ئەمە درۆ نییە، بەڵام ئەم بنکەیە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە چالاک کراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەیشتن بە مووشەکی ئێرانی و ڕووسیا بگاتە ئیسرائیل و بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و بۆ سیخوڕیکردن دامەزراوە. دەبێت کورەجوخ و ئینجیرلیک هەرچی زووە دابخرێن. تا کاتی کۆتایی هاتنی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەستی بەردەوامی و دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەبێت بارەگا و رادارەکانی کە لە وڵاتن رابگرێن.
فڕۆکەخانە و سەرجەم بەندەرەکانی تورکیا بەڕووی فڕۆکە و کەشتییە سەهیۆنیەکاندا دابخرێن. رەوانە ماڵە بازرگانی و سەربازییەکانیان رابگیرێت و سەرچاوەی ئەو سەهیۆنیانەی کە خوشک و براکانمان لە غەززە بە برسی و تینوو و بێدەسەڵات بەجێهێشتووە، نەچێتە وڵاتەکانمان.
پێویستە تورکیا هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر رابگرێت تا ئەو داگیرکارییە بەردەوام بێت. هەموو ئەو گرێبەستانە هەڵبوەشێنەرەوە کە واژۆی کردووە. ئینجا با هەموو پەیوەندییەکان بپچڕێن و بەزووترین کات لەم عەیبەی ناساندن لەگەڵ دەوڵەت رزگار بکرێن.
پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی تورکیا کە بۆ یارمەتیدانی سەهیۆنییەکان دەچن، رێگری لێیان بکرێت و دەست بەسەر ماڵەکانیاندا بگیرێت. با لێرە لە دادگا دادگایی بکرێن و لە هاوڵاتیبوون دەربهێنرێن."
هەروەها تورگوت بانگەوازی بۆ خەڵکی تورکیا کرد و وتی نابێت گۆڕەپانەکان بە بەتاڵی بمێننەوە و دەبێت بەردەوام بن لە بایکۆت کردنی کاڵاکانیان.
لە درێژەی قسەکانیدا، تورگوت هاوکات بانگەوازی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتانە کرد کە سنووریان لەگەڵ فەلەستین هەیە و وتی، "گەلی لوبنان و ئوردن و میسر و سوریا، تا ئەو دڕندەییە بەردەوام بێت، پێویستە ئێوەش بچنە سنوورەکان و لەوێ بن. بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنیان، تکایە موجادەلە بکەن."
تورگوت لە بەردەوامی وتی، "ئەو خاکانەی ئێوە داگیرتان کردووە هی فەلەستینییەکانە. ئێوە لە هەر شوێنێکوە هاتوون بچنە وێ. چونکە خاکەکانی فەلەستین هیچ کات بۆ ئێوە نابێتە بە نیشتیمان. لەوێ هیچ کات لە ناو ئاسایشدا نابن. ئێستا مسوڵمانەکان دەگەڕێنەوە غەززە و ئەو جووڵەکەیانەی کە هەوڵیان دەدا غەززە داگیربکەن بەرەو فڕۆکەخانەکان هەڵدێن. بۆ ئەوەی خۆیان لەوێ دوور بکەن لە فڕۆکەخانەکان کۆبوونەوە."
تورگوت لە کۆتاییدا لەبارەی دووبارە دەستپێ کردنی خزمەتەکانی تەندروستی بانگێشتی تورکیا و ڵاتانی هەستیار کرد و وتی، "پێویستە هاواری منداڵەکان، پیرەکان، بەساڵاچووان کە ناتوانن خۆیان بپارێزن ببیسترێت. پێویستە هەوڵ بدرێت ئەو سەهیۆنییانە لە نەخۆشخانەکان دەربهێنرێت.
بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە، پێویستە دابینکردنی ئاو و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بکرێت. بینا و ژێرخانی نەخۆشخانە زیانلێکەوتووەکان ئاوەدان بکرێتەوە."
بەرنامەکە بە سروودەکانی لەبارەی بەرخۆدان و حەماس بەردەوام بوو و بەشداربووان زۆر جار دروشمیان بۆ پشتگری لە حەماس و بەرخۆدان دەگوتەوە.
بەرنامەکە ئەنجام دانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.