لە هەرێمی کوردستان دەست بە سەر ٥١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەست بە سەر ٥١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
تەواوی دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش:
"لەدەرەنجامی بایەخدان و پشتگیری بێهاوتای سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز (محمد شیاع سودانی) و بونی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها بەڕێز (عبد الامیر الشمری) وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق و بەڕێز (لیوا/ ئەحمەد زەرگانی) و بەڕێز (هیوا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم.
لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش، کە بۆ ماوەی دوو هەفتەی خایاند، توانرا باندێکی نێودەوڵەتی مەترسیداری بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵبوەشێنرێتەوە و سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر بڕی (٥١) کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ / شیشە، کە بەنیازبوون لە ناوخۆی هەرێم و شارەکانی عێراق ساغیبکەنەوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی باڵای دادگای لێکۆڵینەوەکان لەنێوان پارێزگای کەرکوک و سلێمانی بکەین و سەرجەم ئەو کەسانەی لەم پڕۆسەیەدا بەشداربوون، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکەین هەمیشە هاوکارن لە پێدانی زانیاری بە دەزگاکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.