گەلی باتمان پشتگریی خۆیان بە تۆفانی ئەقسا راگەیاند

سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای باتمان گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسای ئامادە کردەوە و دەیان هەزار کەس بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای باتمان گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسای ئامادە کردەوە. بەرنامەکە دوێنێ کاتژمێر ١٣:٠٠ لە پێش مزگەوتی یلدز لە مەیدانی تورگوت ئۆزال بەڕێوەچوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، نوێنەری حیزبەکانی سیاسی و دەزگاکانی مەدەنی و دەیان هەزار هاوڵاتی بەشداریان لە گردبوونەوەکە کرد.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن مامۆستا عومەر ئاکگول دەستیپێ کرد.
هەروەها لە کاتی بەرنامەکە سروود و هەلبەستەکانی لەبارەی فەلەستین پێشکەش کران.
بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای باتمان: ئێمە ناتوانین رەزامەندی لەسەر ئەوە بین کە خۆراک و سووتەمەنی تیرۆریستانی بکوژ بەناوماندا تێپەڕێت
داوود شاهین بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای باتمان لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٧٥ ساڵە لە خاکەکانی فەلەستین داگیرکەری، جینۆساید و سیاسەتی تەهجیرکردن بەڕێوە دەبات.
شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە کەناری غەززە ٢.٤ ملیۆن مرۆڤ هەیە و سەهیۆنییەکان هەوڵ دەدەن شوێنەکانی داگیرکراو زیاتر بکەن و وتی، "لە کاتێکدا دونیا لە بەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگە هێز بە پێشەوایی حەماس دامەزراوە کە زۆربەیان لە منداڵی شەهیدەکان پێکهاتووە و ئیتر هەوڵ دەدەن بە خۆیان کێشەکە چارەسەر بکەن و لە بەرامبەر سوپای ئیسرائیل کە دونیا پشتگری لێ دەکات بەرخۆدانێکی بەهێز ئەنجام بدات. ئەم گروپانەی بەرخۆدان لە ٧ی تشرینی یەکەم ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسایان ئەنجام دایەوە و ژماریەکی زۆر بنکەی سەربازی و نیشتەجێگای داگیرکەرانیان کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر تیرۆرستی داگیرکەری کوشت و دەستگیر کرد. لەو رۆژەوە رژێمی تیرۆرستی سەهیۆنی بە دروستکردنی ئیعتیباری لەدەستچوویخۆی دەستی بە هێرش و جینۆسایدی غەززە کرد. هەموو شوێنێک بۆمبڕێژ دەکات، بە کۆرپە، منداڵ، ژن، پیاو، بەساڵاچوو و بریندار دەکوژێت، هەموو شوێنێک وێران دەکات بە قوتابخانە و نەخۆشخانە و مزگەوتەکانیشەوە و جیهان وەک تەماشاکەری ئەم دڕندەییە دەمێنێتەوە.
بەڵام بەم گردبوونەوە و کردەوەی هاوشێوەی ئێمە لایەنی خۆمان ڕادەگەیەنین و هەوڵ دەدەین بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی رێکخراوی تیرۆریستی سەهیۆنی ئیسرائیل بکەین، بۆ هۆشیارکردنەوەی نەوەی خۆمان و بەرپرسیارێتی ئیسلامی و مرۆیی خۆمان لە ڕێگەی دوعا و پاڵپشتی داراییەوە بەجێبهێنین بۆ براکانمان لە فەلەستین. لێرەوە ئەم بانگەوازە بۆ حکومەت و فەرمانڕەواکانی وڵاتانی ئیسلامی دەکەین: ئەوە فەلەستینە لە ڕووبارەوە تا دەریا، هیچ شوێنێک بە ناوی ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستین نییە و هەرگیز دۆخێکی وا قبوڵ ناکەین."
دواتر عبدالرحمان دەرمیرتاش سەرۆکی لقی باتمانی دەزگای گەنجایەتی ئەنادۆڵ لە سەر ناوی پلاتفۆرمی ئازادی بیر و باوەڕی باتمان وتارێکی پێشکەش کرد.
بۆنەی ئەمڕۆ لێرەدا بەرهەم و دەرئەنجامی ئەم یەکڕیزییە. الحمد لله، ئەم یەکگرتووییەی ئێمە نەک تەنها لە تورکیا بەڵکو لە میدیاکانی جیهاندا بەرامبەری بووەتەوە. سوپاسی هودا پار دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم گردبوونەوەیە. لە ململانێی نێوان ڕاست و هەڵەدا، ئەمڕۆ پێکەوە و یەکگرتووین بۆ هاوارکردنی راستییەکان، چونکە ئێمە لە لای ڕاستییەوەین. إن شاء الله دەمامکی سەهیۆنیزم و ڕۆژئاوا و هاوکارەکانیان کەوتووە خوارەوە. سڵاو لە ئەبو عوبەیدە و سڵاو لە حەماس و سڵاو لە کوڕە ئازاکانی ئەقسا.
تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین: حکومەتەکان بە هەڵوێستی خۆتان وروژێنە، فشاریان لەسەر دروست بکەن
دواتر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە ئەرکی مسوڵمانەکان کرد و وتی:
"بەردەوام بن لە هاتنی مەیدانەکان. تەنها رۆژێک نە بەلکو هەموو رۆژێک بێت.
کاڵاکانی ئیسرائیل بایکۆت بکەن. بایکۆت کردنی کاڵاکان ئەرکێکی شەرعیە و فەرزە.
لە شوێنی سەرقاڵ بوون بە تەلەفۆن و ئەو جۆرە شتانە پەیامی موجاهیدەکان و رەوشێک کە تێدانە بڵاو بکەن و بە هەموو کەس رابگینن.
هاوکاری ماڵی بە غەززە جیهادی ماڵییە. هیچ کات ماڵ بە بچووک نەزانن. براکانم هاوکارییەکان بێ گومان دەگەنە براکنتان لە غەززە.
یەکێک لە دیکە هاوکارییەکان کە بۆ باراکانتان لە گەززە دەتوانن ئەنجام بدەن ئەوەیە کە لە گوناهانتان تەوبە بکەن، و کردەوە ساڵح ئەنجام بدەن. چونکە سەربازەکان، سوپاکان بە گوناهانەکانیان شکەست دەخۆن.
زۆر بۆ برا موجاهیدەکانتان لە غەززە دوعا بکەن. زۆر لە سەجدەکان دوعا بکەن."
سەرۆکی گشتی هودا پار زەکەریا یاپجیئۆغلو: بیرۆکەی سەهیۆنی قەدەغە بکەن و وەکو رێکخراوی تیرۆری رابگەیەنن
دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە مانگێکە لە غەززە ئاگر دەبارێت و منداڵ و ئافرەتەکان دەکوژرێن.
یاپجیئۆغلو لە وتارەکەی باس لە لووتەکەی یەکێتی عەرەبی و هاوکاری ئیسلامی کرد و وتی، "بزووتنەوەی ئەلفەتح، واتە بزووتنەوەی رزگاری فەلەستین، واتە مەحموود عەباس و خزمەتکارەکانی وەکو تاکە نوێنەری مەشروعی گەلی فەلەستینیان راگەیاند. ئێمەش دەڵێن قوڕبەسەر و شەرمەزاری بۆتان. ئەوانەی کە ناتوانن ڕستەیەک بەبێ ئیزنی سەهیۆنیزم بڵێنەوە، کە بەبێ ئیزنی سەهیۆنیزم هەنگاوێک هەڵناگرن، کۆیلایەتییان قبوڵ کردووە و ، بۆست بە بۆست لەو خاکانە؛ ئەوانەی تەنیا سەیری داگیرکردنی مەتر بە مەتر و فراوانبوونی بەردەوامی داگیرکاری دەکەن، ناتوانن نوێنەری شەرعی گەلی فەلەستین بن."
هەروەها وتی، "ئەوانەی لەوێ کۆبوونەوە خۆزگە شتێکیان کردبوویانە. ئایا هیچ شتێکیان نەکردووە. هەڵبەتە شتانێک هەیە. بۆ نموونە دەڵێن، 'بانگێشت' دەکەن. دەڵێن، سەهیۆنییەکانی نێشتەجێ تیرۆرست قبول بکەین. ئایا ئەو داگیرکەرانەی کە دەڵێن چەند کەسن؟ ئایا نەتانیاهۆی کە سەرۆکیانە داگیرکەر نییە؟ ئایا ئەو جووانەی لەوێن و دەستیان بە سەر خاکی براکانی فەلەستینییەکانماندا گرتووە زیاتر لە سەدا ٩٠یان دواتر نەهاتوون؟ ئێوە کاتێک باس لە داگیرکەرانی نیشتەجێ دەکەن باس لە کێ دەکەن.
ئەگەر دەتوانن فەرمۆن، دەڵێن، وتبووین و بەردەوام دەبین لە وتن. سەهیۆنیزم خەتەرناکترین نەژادپەرستییە کە دونیا بینیوە. ئەگەر دەتوانن سەهیۆنیزم و بیرۆکەی سەهیۆنی قەدەغە بکەن. وە سەهیۆنییەکان وەکو رێکخراوی تیرۆری سەهیۆنی رابگەیەنن. گەماڕۆ بە سەر ئەو کەسانە بسەپێنن کە هاوکاری ئەوان دەکەن."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن محەمەد ساڵح شیمشەک کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.