لە دیاربەکر بۆ شەهیدەکانی فەلەستینی نوێژی غیابی مردوو ئەنجام درا

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر راگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتگری لە تێکۆشانی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر بڵاو کردەوە و نوێژی غیابی مردوو بۆ شەهیدە موجاهیدەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" ئەنجام درا.
ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە شەشەمین رۆژەکەی بەردەوامە و لە چوار لای دونیا چالاکیەکانی پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنەکە بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە مەیدانی شێخ سەعید لە ناوچەی سووری دیاربەکر بەرنامەیەکی پشتگری ئامادە کردەوە.
لە سەرەتا بە پێشنوێژیی مەلا رەمزی ئوچار ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء نوێژی عیشا ئەنجام درا و دواتر نوێژی مردووی غیابی بۆ شەهیدەکان ئەنجام درا.
لە کاتی بەرنامەکە زۆر جار تەکبیر و دروشم دەوترا و دوای نوێژ موراد کۆچ سەرۆکی لقی دیاربەکری دەزگای ئۆزگور-دەر وتارێکی پێشکەش کردەوە.
کۆچ پێشوازی لە سەرکەوتنی موجاهیدەکان کرد و وتی، "ڕۆژی شەممە هەوڵی دزەکردنە ناو دڵی رژێمی سەهیۆنی لە ساتێکی چاوەڕواننەکراودا هەموومانی شانازی کرد و پڕی کردین لە شادی. ستایشی پەروەردگارمان دەکەین لەسەر ئەم کردەوانەی سەرکەوتن. وەک دەزانن برا فەلەستینیەکانمان ٨٠ ساڵە ئەم باجە دەدەن. براکانمان؛ ئەم باجە دەدات بۆ ئەوەی قودسی پیرۆز لەلایەن داگیرکەرانی جولەکەوە پێشێل نەکرێت و وەک قیبلە و مەعبەدی مسوڵمانان بەردەوام بێت برایانمان بە حەسرەتی ئەو ڕۆژەی کە قودس و فەلەستین بە گشتی ئازاد دەبن و هەموومان پێکەوە لە قودس نوێژ دەکەین، درێژە بەم موجادەلەیە دەدەن.
هەندێک کەس سەریان سوڕماوە و دەپرسن بۆچی ئێستا حەماس هێرشی کرد، ئایا کاتەکە بوو یان شوێنەکە؟ با بزانین ئەوانەی پرسیارەکە دەکەن ئەوانەن کە سەرەتا دوژمنایەتی بەرامبەر ئیسلام نیشان دەدەن و دواتریش بەرامبەر ئەوانەی بەناوی ئیسلامەوە خۆڕاگرن. چونکە ئەمە یەکەمجار نییە هێرش دەکرێتە سەر غەززە. ئەمە یەکەمجار نییە کە حەماس لە فەلەستین شەڕی رژێمی سەهیۆنی دەکات و کاتێک سەیری ساڵی رابردوو دەکەین، هەزاران مسوڵمان لە فەلەستین بەردەوامن لە شەهیدبوون.
مزگەوتی ئەقسا و بەها بنەڕەتییەکانی ئایینەکەمان بەردەوامە لە پێکردن و عیبادەت قەدەغەیە. ڕێگری لە مسوڵمانان دەکرێت بچنە ناو ئەقسا. سەرەڕای هەموو ئەمانەش دەپرسن بۆچی حەماس هێرش دەکاتە سەر غەززە وەک ئەوەی ئاشتی لە فەلەستین هەبێت؟ حەماس بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و ئازادکردنی قودس هێرش دەکات."
"موجاهیدەکان چاویان لە ئامەدە، لە دیاربەکرە، لە تورکیایە بۆ ئەو پشتیوانییەی کە لەوێوە بۆیان دێت"
دواتر عبدالمناف ئادیەمان یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "هەندێک کەس دەڵێن لە شوێنی تر گەمارۆ و هێرش هەیە، بۆچی ئێوەش هەمان کاردانەوەتان نییە؟ ئێمە لە پشت هەموو گەلانی ستەملێکراو و موستەزعەف وەستاوین کە تا ئەمڕۆ دادپەروەرییان بەدەستەوە بووە و چەسپاندووە و لە پێناو ئەم دۆزییە چەوسێنراون. ئەوەی کە مەسجدی ئەقسا دوورە لە ئێمە، کە دەکەوێتە ناو خاکە عەرەبییەکانەوە، یان دانیشتووانی بە زمانێکی جیاواز قسە دەکەن، مانای ئەوە نییە کە ئێمە بەدەریان بکەین یان بێ بەرگرییان بکەین. ئەمە قەرزێکە کە لە ئەستۆی هەموو مسوڵماناندایە.
غەززە کە ئەمڕۆ لەژێر داگیرکاریدایە، بەداخەوە پڕ بووە لە کوژراو و شەهید و بریندار و غازییەکان. بەداخەوە ئیسرائیلی بکوژی سەهیۆنی بۆردومانی ئەو کەسانەی کردووە کە بەرگری لە مافی مرۆڤە چەوساوەکان دەکەن. بەڵام ئەوانەی ئەم کارە دەکەن هەرگیز بە دەسەڵاتی خۆیان ئەم کۆمەڵکوژییە ئەنجام نادەن. ئەم کارە بەو دەسەڵاتە دەکەن کە لە بێدەسەڵاتی و ڕەنگە ترسنۆکی و بێدەنگی مسوڵمانان وەریدەگرن. ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئەڵمانیا هەموویان پشتیوانی ئیسرائیلی داگیرکەر دەکەن، مسوڵمانان هەرگیز ناتوانن گەلی فەلەستین بە تەنیا جێبهێڵن. موجاهیدەکان چاویان لە ئامەدە، لە دیاربەکرە، لە تورکیایە بۆ ئەو پشتیوانییەی کە لەوێوە بۆیان دێت. ئەو پشتیوانییەی ئێمە پێیان دەدەین وەک مووشەکی قەسام لە ستەمکاران دەدات و إن شاء اللە سەهیۆنیزم دەشکێنین. گردبوونەوە لێرە ڕەنگە بۆ هەندێک سادە بێت، بەڵام بۆ شێرەکانی ناو گۆڕەپانی خەبات زۆر گرنگە."
"ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدا روویدا کە دەبوو رووبدات"
دواتر رەمەزان تەکدەمیر سەرۆکی سەندیکای مەموور-سەن لە دیاربەکر وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە گڵەیی خۆی بەهۆی کەمترخەمی بەڕێوبەرانی وڵاتانی ئیسلامی کرد.
ناوبراو وتی، "سوپاس بۆ خوا ئەو حوکمەکەی نیشان دەدات کە دەفەرموێ، 'زۆرێک لە پێکهاتە بچووکەکان بە ئیزنی خوای گەورە بەسەر قەرەباڵغییەکی زۆردا زاڵ بوون.' تۆفانی ئەقسا بێگومان لەسەر بنەمایەکی دادپەروەر و شەرعی و یاسایی و مرۆیی دامەزراوە. ئەوە هاوارێکە، کاردانەوەیەکە. برایانی حەماس و موجاهیدینی غەززە بە گشتی بەدەست دڕندەییەکانی ئیسرائیلەوە دەناڵێنن و بە شێوەیەکی سیستماتیک تووشی ئەو ستەم و زوڵمە دەبن و لە سەرەتاییترین مافی ژیانیان بێبەشن. بێگومان ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە کاتی گونجاودا روویدا. حکومەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی وەک بەردێک لە بیری سەهیۆنیزمدا بەدبەخت بوون. وڵاتانی جیهان هەڵوێستێکی تەواو لاوەکییان هەیە. ئێمە لایەنگری ئەم پرسە بە یەکخستنی هاوبەشیەکانمان، توڕەیی خۆمان، دوعاکانمان، هێزەکانمان و هەموو ئەو پەیوەندیانەی کە یاسای برایەتیمان پێکدەهێنن."
"ئێمە لە ئێستادا لەم مەیدانەداین و نوێنەرایەتی مسوڵمانان دەکەین"
دواتر وەدات تورگوت بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر وتارێکی پێشکەش کرد و لە سەرەتا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری دروست کردنی فێستیڤالی کەلتووری سوور لە دیاربەکر و داوای کرد کە فێستیڤالەکە بەتاڵ بکرێت.
ناوبراو وتی، "ئێمە ئێستا لە مەیدانی شێخ سەعیدین، سەرەڕای ئەو سەرکردە ترسنۆکانەی کە دەڵێن 'ئێمە بێلایەنین، ئێمە نێوەندگیرین'. ئێمە بە ناوی کورد و تورک و عەرەب و زازاکانەوە دەڵێین ئێمە لە دیوی حەقیقەتداین، لە دیوی ئەو موجاهیدانەین کە بەناوی حەقەوە شەڕ دەکەن. وەک چۆن ئێستا بێباوەڕان بوونەتە یەک نەتەوە؛ هەموو دەوڵەتە خۆبەزلزانەکان بە ئەمریکا و ئینگلتەرا و فەرەنساشەوە پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن یەکگرتوون. ئێمە لە ئێستادا لەم مەیدانەداین و نوێنەرایەتی مسوڵمانان دەکەین."
وەدات تورگوت لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جووانە ئەوانەن کە حەزرەتی زەکەریا و حەزرەتی یەحیایان شەهید کردووە، ئەوانەن کە لە رۆژێکدا ١٠٠ پێغەمبەریان شەهید کردووە و هەوڵی شەهید کردنی پێغەمبەری خودایان (صلی الله علیه و سلم) داوە.
"ئەو بۆمبانەی دەکەونە سەر غەززە و ئەو مووشەکانەی ماڵان تێکدەدەن، ئومەتەکە یەکدەخات و کۆیان دەکاتەوە"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئەگەر موجاهیدەکان ئەم بەرخۆدانەی دەست پێ نەکردبا، سەرەتا قودس و پاشان ئەو خاکانەی کە مابوونەوە، وێران دەبوون. ئیسرائیل لە هێز تێدەگات. ئیسرائیل دەبێ بترسێت، دەبێت مردن بچێتە ناویەوە. الحمدلله موجاهیدەکانی قەسام ئەو ترسەی دانا. ساڵانێک دەستمان بەرز دەکردەوە و دەمانگوت خوایە مسوڵمانان یەکبخە و ناکۆکی نێوانیان چارەسەر بکە، بەڵام هەرگیز ئەوە رووی نەدا. چونکە ئێمە دڵسۆز نەبووین. إن شاء الله ئەو بۆمبانەی دەکەونە سەر غەززە و ئەو مووشەکانەی ماڵان تێکدەدەن، ئومەتەکە یەکدەخات و کۆیان دەکاتەوە. ئێمە ئامادەین بچینە غەززە و شەڕ لە دژی جولەکەکان بکەین. قسەکانی ئێمە بۆ ئەو کەسانەیە کە هەوڵ دەدەن بە دۆستایەتی خۆیان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەرکەون، هەروەها بۆ ئەوانەی دەڵێن هاوپەیمانین. کۆتایی بە ڕێککەوتنەکانی نێوانتان بهێنن."
وەدات تورگوت لە بەردەوامی بانگێشتی کرد و وتی، "مادام ئێوە شەڕ ناکەن، ئەو فرۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە بۆ قەرەباغتان ناردووە نانێرن، لانیکەم دابنیشن و ماتەمینی بگێڕن."
بەرنامەکە بە خوێندنی دوعا لە لایەن رەمزی ئوچار ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.