چالاکییەکانی سێزدەهەمین پێشبڕکێی ژیانی پێغەمبەر دەستیپێکرد

پێشبڕکێی ژیانی پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لەلایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە سەرتاسەری تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.
دەست نیشان کرا کە ئەمساڵ دیاری عومرە دەدرێت بەو کەسانەی کە لە پێشبڕکێکەدا پلەکانی یەکەم بە دەست دێنن و سەردان بۆ پێشبڕکێکە لە نێوان بەروارەکانی ٩ی تشرینی یەکەم تا ٢٢ی ١ی ٢٠٢٤ دەبێت.
حەمدین ئەسلان سەرۆکی کۆمیسیۆنی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر زانیاری لەسەر پێشبڕکێکە بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە پێشبڕکێکە لە چوار بەشدا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو وتی، "ئێمە بەرنامەیەکی وامان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی هیچ ماڵ و گیان و دڵێک کە لە ژیانی پێغەمبەرمان نەخوێندبێتەوە نەمێنێت. وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەرمان پێشبڕکێیەک بە دروشمی 'ئەوی بیخوێنەوە و وەکو ئەو بژی' ئەنجام دەدات بۆ خزمەتی ئامانجی بڵاوکردنەوەی ژیانی پێغەمبەر لە کۆمەڵگادا. پێشبڕکێی ژیانی پێغەمبەر کە سەردانەکەی تا ٢٢ی ١ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، یەکشەممە بەڕێوەدەچێت."
هەروەها دەست نیشانی کرد کە پێشبرکێکە لە ٤ بەشدا بەڕێوە دەچێت و بەشی یەکەم بۆ خوێندکارانی پۆلی ٤ و پێنجەم، بەشی دووەم بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم و حەوتەم و هەشتەم، بەشی سێیەم، پۆلی ٩، ١٠، ١١، ١٢ی ئامادەیی و خوێندکارانی ئامادەیی و ئەو خوێندکارانەی کە لە قوتابخانەکان ناخوێنن و لانیکەم لە ساڵی ٢٠٠٨ لەدایک بوون و بەشی چوارەم بۆ ئەوانی تر (ئەو کەسانەی لە پۆلەکانی ئاماژەپێکراودا نین) دەبێت.
حەمدین ئاسلان باسی لەوە کرد کە بۆ هەر بەشێک کتێبێکی تایبەت دیاری کراوە و سەردانەکە لە ماڵپەڕی http://peygambersevdalilari.com ئەنجام دەدرێت و بۆ هەر بەشێک دیارییەکانی جیاواز دەست نیشان کراوە.
بە پێی راگەیەندراوی حەمدین ئاسلان دیارییەکان بەم شێوەیەن:
"بۆ بەشی یەکەم: ٤٠٠ دیاری دەبەخشرێت، وەک لاپتۆپ، پایسکڵ، تابلێت، کاتژمێری زیرەک.
بۆ بەشی دووەم: ٦٠٠ دیاری وەک لاپتۆپ، پایسکڵ، تابلێت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەلەسکۆپ.
بۆ بەشی سێیەم: ١٥٢ دیاری وەکو عومرە، لاپتۆپ، دراوی زێڕ، تابلێت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەلەسکۆپ.
بۆ بەشی چوارەم: ١٥٣ دیاری وەکو عومرە، لاپتۆپ، نیو ئاڵتونی، چارەک زێڕ و کاتژمێری زیرەک."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.