لە سوودان پێکدادانی بارهەڵگر و پیکابێک: ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە سوودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە ناوچەی کوبکابا لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە باکووری سوودان روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سوودان، بارهەڵگرێک لە ڕێگایەکی لاوەکیدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەگەڵ پیکابێکدا پێکدادان کە لە ئاراستەی پێچەوانەوە دەهات.
لە ڕووداوەکەدا ١٨ کەس لەناو بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە، کەسێکیش بریندار بووە.
سوودان لە مێژە لەگەڵ ڕێژەی بەرزی رووداوەکانی هاتوچۆدا دەجەنگێت بەهۆی لێخوڕینی بێباکانە، خێرایی لێخوڕین، خراپی بارودۆخی ڕێگاوبانەکان و گواستنەوەی گشتی ناپارێزراو.
ململانێ سەربازییەکان کە لە ناوەڕاستی نیسانی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامن، کاریگەرییان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان هەبووە کە زۆرێک لە ویلایەتەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە؛ جگە لەوەش، بارانبارینی بەخوڕ لە ساڵی ٢٠٢٥ زیانی بە بەشێک لە تۆڕی ڕێگاوبانەکانی وڵات گەیاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بڕیارە سبەینێ ئێران وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات کە وەک ناوبژیوانێک لە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
رووسیا ڕایگەیاند، ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت دەڕۆیشتن، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناو براون. لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رووسیادا ١٠ کەس کوژراون.
شاندێک بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان و ناوبژیوانانی میسر بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.