وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ قەتەر گفتوگۆ دەکەن
بڕیارە سبەینێ ئێران وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات کە وەک ناوبژیوانێک لە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێدەچێت ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات، کە وەک ناوبژیوانێک لە دیالۆگی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا مامەڵە دەکات.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو شەش ملیار دۆلارەی لە قەتەر هەڵگیراوە بەستنی لێدەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ تاران.
بەقایی لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ پلانێکمان نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا لە هیچ ئاستێکدا، ئەوەی پێدەچێت سبەی لە دۆحە ڕووبدات، دانوستانە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، واتە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر سەروەت و سامانی ئێران، بەڵام ئەم دانوستانانە لەگەڵ لایەنی قەتەری ئەنجام دەدرێن".
بەقایی هەروەها هیوای خواست ئێران بتوانێت لە هەڵگرتنی بەستنی سەروەت و ساماندا ئەنجامەکان بەدەست بهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە سوودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووسیا ڕایگەیاند، ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت دەڕۆیشتن، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناو براون. لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رووسیادا ١٠ کەس کوژراون.
شاندێک بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان و ناوبژیوانانی میسر بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.