رووسیا و ئۆکرانیا هێرشیان کردە سەر یەکتر
رووسیا ڕایگەیاند، ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت دەڕۆیشتن، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناو براون. لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رووسیادا ١٠ کەس کوژراون.
کاربەدەستانی بەرگری ڕووسیا ڕایانگەیاند کە هێرشێکی بەرفراوان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئۆکرانیا بۆ سەر مۆسکۆ دەستی پێکردبوو، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگری لێکرا.
سەرگەی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاند، نۆ شەپۆلی جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو پایتەخت دەڕۆیشتن، بەرپەرچدراونەتەوە، بەمەش کۆی ژمارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەشتە ٤٦ فڕۆکە.
سۆبیانین وتی هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی بەرچاو لە هێرشەکاندا نەبووە و تیمەکانی فریاکەوتن لەو ناوچانە کاردەکەن کە پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کەوتووەکان تێیدا دۆزراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی ئۆکرانیا بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر دنیپرۆ، زاپۆریژیا و خارکیڤ، ١٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
قایمقامیەتی دەڤەری دنیپرۆ ڕایگەیاند، لە هێرشە مووشەکییەکەدا ٦ کەس کوژراون و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە سوودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بڕیارە سبەینێ ئێران وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات کە وەک ناوبژیوانێک لە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
شاندێک بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان و ناوبژیوانانی میسر بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.