تیمی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس گەیشتنە قاهیرە بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست
شاندێک بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان و ناوبژیوانانی میسر بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
تاهیر نونو، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، گرنگترین بابەتی کارنامەی شاندی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین ڕاگرتنی پەرەسەندنی پێشێلکاری داگیرکاری و کوشتنی ڕۆژانە و تیرۆرکردن بووە لە کەرتی غەززە.
تاهیر نونو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شاندەی کە گەشت دەکات بۆ قاهیرە، هەروەها باس لە دەستەبەرکردنی بەڵێننامەیەک لە هێزەکانی داگیرکەر دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە دەستگەیشتن بە هەموو پێداویستییەکانی کەرتی غەززە بدەن، دابینکردنی کەرەستەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەخۆشخانە و نانەواخانە و ژێرخانی غەززە و جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی کە ماونەتەوە لە ڕێککەوتنی شەرم ئەلشێخ.
نونو ئاماژەی بەوەشکرد، لەم خولەی دانوستانەکاندا گفتوگۆی نەخشەڕێگای قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکەش کۆتایی پێدەهێنرێت، کە ملادینۆڤ بە هاوکاری لەگەڵ ناوبژیوانان ئامادەیکردووە، هەروەها دڵنیابوون لە کاراکردنی لیژنەی کارگێڕی و هێزەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی، کە دەبێتە هۆی کشانەوەی تەواوەتی رژێمی داگیرکەر لە هەموو کەرتی غەززە.
نونو جەختیشی کردەوە، "ئێمە جدیین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە ئازارەکانی گەلەکەمان بهێنێت و تاوانەکانی داگیرکاری ڕابگرێت و پێشکەوتن بەرەو گەڕاندنەوەی مافە سیاسییەکانی گەلەکەمان بەتایبەت ئازادی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە سوودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بڕیارە سبەینێ ئێران وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات کە وەک ناوبژیوانێک لە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
رووسیا ڕایگەیاند، ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت دەڕۆیشتن، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناو براون. لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رووسیادا ١٠ کەس کوژراون.