ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامن: زیاتر لە ٣٥ کەس دەستگیرکران
لە عێراق، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ٣٥ سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵایان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە چەند ناوچەیەک ئەنجامدراون، لەنێویاندا بەغدای پایتەخت. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یەکێک لە بەرفراوانترین لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دادەنرێت لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.
لە عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دەستیپێکردووە، فەرمانی دەستگیرکردنی زیاتر لە ٣٥ کەسی لێ دەرچووە، کە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی پێشوو و کارگێڕانی ناوخۆیی و کەسایەتییە سیاسییەکان لەخۆدەگرن، هاوکات بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکان لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامن.
لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە بەغدای پایتەخت ئەنجام دراون، یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سوپای عێراق و یەکە ئەمنییەکانی بەرپرس لە دۆسیەکانی گەندەڵی بە هاوبەشی مامەڵەیان کردووە. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ڕێوشوێنی ئەمنی چڕ گیرا، بەتایبەتی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز و زۆرێک لە ڕێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامە عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر بنەمای لێدوانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوتە. ئەلجومەیلی لە مانگی ئایاردا دەستگیرکرا و نزیکەی ١١ ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەردا گیرا.
دەوترێت لێکۆڵینەوەکە فەرمانی دەستبەسەرکردن لەخۆدەگرێت کە پەرلەمانتارانی ئێستا و پێشووی و پارێزگارەکان و بەرپرسە باڵاکانی گشتی کردۆتە ئامانج، لەگەڵ هەندێک تۆمەتبار لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکە دەستگیرکراون.
هەروەها دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن کە لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتی ناڕێکی تایبەت بە موڵک و ماڵی گشتی دەرچووە، لەژێر چاودێریی دادوەری و لە چوارچێوەی یاساکانی ئێستادا جێبەجێ دەکرێت.
دەوترێت ئۆپەراسیۆنەکان بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچن و پەرلەمانی عێراقیش هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە ڕووبەڕووی تۆمەت دەبنەوە.
لە کاتێکدا لێدوانی پشتیوانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لە بازنە سیاسییەکانەوە هاتبوو، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەبێ گوێدانە تاک و لایەنەکان بەردەوام بێت. خەڵک لە نزیکەوە چاودێری دەکەن کە ئایا لێکۆڵینەوەکە بە پێچەوانەی هەوڵەکانی پێشووەوە دەبێتە هۆی بڕیاری کۆتایی دادگا و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی.
شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکان بە هەمان ئیرادە بەردەوام بن، ڕەنگە دەست بکەن بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە گەندەڵیانەی کە بەدرێژایی ساڵان پێکهاتوون، بەڵام ئەمە پێویستی بە جێبەجێکردنی تەواوەتی پرۆسەی دادوەری هەیە و هەم پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە لە وەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی کە بە قاچاخ دەهێنرێنە دەرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە سوودان، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بڕیارە سبەینێ ئێران وتووێژ لەگەڵ قەتەر ئەنجام بدات کە وەک ناوبژیوانێک لە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
رووسیا ڕایگەیاند، ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت دەڕۆیشتن، لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناو براون. لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رووسیادا ١٠ کەس کوژراون.
شاندێک بە سەرۆکایەتی زاهیر جەبارین یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان و ناوبژیوانانی میسر بۆ بەئەنجام گەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.