گەرمایەکی زۆر لە فەرەنسا نەخۆشخانەکانی گرتۆتەوە: نزیکەی ٣ هەزار کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەیان کرد
بەهۆی بەردەوامی گەرمای زۆر لە ناوچەی ئیل دی فرانس کە پاریس و دەوروبەری گرتووە، نزیکەی ٣ هەزار کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا داوای چارەسەری نەخۆشخانەیان کردووە.
بەگوێرەی ئاماری دەزگای کەشناسی فەرەنسی میتیۆ فرانس، لە ٣٧ پارێزگادا هۆشداریی سوور دەرچووە، لەنێویاندا پاریس و ناوچەکانی دەوروبەری، هەروەها هۆشداریی پرتەقاڵیش لە ٤٨ پارێزگا بەهۆی شەپۆلی گەرمای سەرتاسەری وڵاتەوە دەرچووە.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە ٤٢ پلە لەو ناوچانەی کە لەژێر ئاگادارکردنەوەی سووردان، هاوکات هۆشداریی پرتەقاڵی بۆ ٣٤ پارێزگا دەرچووە بەهۆی مەترسیی زریانەکانەوە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە چەند ڕۆژێک بەردەوام بووە، بووەتە هۆی قەرەباڵغی لە دامەزراوە تەندروستییەکان لە پاریس و ناوچەی ئیل دی فرانس.
بەپێی زانیارییەکانی AP-HP ئەو ڕێکخراوەی کە نەخۆشخانەکانی پاریس و دەوروبەری بەڕێوەدەبات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٣ هەزار کەس داوای چارەسەریان لە نەخۆشخانەکان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئاسمانییەکانی چین و رووسیا یازدەهەمین دەوریەی ئاسمانی هاوبەشیان لە ناوچە ئاسمانییەکانی دەریای ژاپۆن و دەریای ڕۆژهەڵاتی چین و ڕۆژئاوای زەریای هێمن ئەنجام دا.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە بەرامبەرەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیمارەتی یەکگرتووی عەرەبی کە ڕاگیرابوون لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکاتەوە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ماڵێکیان لە نابلوس گەمارۆ دا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و گەنجێکی فەلەستینییان بە بارمتە گرت. لە کاتی هەڵمەتەکەدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان لێی دراوە و بریندار بووە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ستایشی هۆشیاری و تێگەیشتنی گەلی فەلەستینی لە غەززە کرد و وتی، "ئەوان ئەمڕۆ سەلماندیان ئینتیمای نەتەوەیی و هۆشیاریی سیاسییان لەوە بەرزترە کە هەندێک نەزان بتوانن لە بەرژەوەندیی ئەجێندا گوماناوییەکاندا خراپ بەکاری بهێنن."