شێخ قاسم: هیچ ئاگربەستێک قبوڵ ناکەین کە ئازادی هاتوچۆ بە داگیرکەران بدات
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزب الله ڕایگەیاند، هەر جۆرە فۆرمولێکی ئاگربەست ڕەتدەکەنەوە کە ڕێگە بە هێزە داگیرکەرەکان بدات بەردەوام بن لە چالاکییە سەربازییەکانیان لە لوبنان. قاسم دووپاتی کردەوە کە ئاگربەستی ڕاستەقینە پێویستی بە ڕاگرتنی هەموو هێرشەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی هەیە.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزب الله لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ ڕێککەوتنێکی ئاگربەست قبوڵ ناکەن کە ڕێگە بە هێزە داگیرکەرەکان بدات بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان لە لوبنان.
قاسم ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک هەن ئەم بابەتە بەو مانایە لێکدەدەنەوە کە حزب الله چالاکییە چەکدارییەکانی ڕادەگرێت و رژێمی سەهیۆنی دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هەر بەشێکی لوبنان کە بیەوێت. قاسم وتی، "ئەمە ئاگربەست نییە، درێژەپێدەری دەستدرێژییە و ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین."
نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە ئاگربەستی ڕاستەقینە کۆتایی هێنانە بە هەموو هێرشەکان لە وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سبەی سەردانێکی فەرمی بۆ پاکستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف کۆدەبێتەوە.
ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی ئەرکی دادی ئێران ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ٣ هەزار و ٥١٩ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٣٦٨ کەس.