ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٣٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٣٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە لە ڕێککەوتنی ئاشتی و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پڕۆسەکە تەواو بێت.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە خاکی رووسیا، دامەزراوەکانی عەمبارکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوەکانی ژێرخانی وزە و گواستنەوەی لە ئۆکرانیادا داوە.
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی هیندستان ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.