ئوردن: بەردەوامبوونی نیشتەجێکردنی سەهیۆنی پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی گەلی فەلەستینە
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەسەندکردنی دروستکردنی ٢١٦٢ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، فوئاد ئەلمەجالی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن وتی، "ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی ڕوونی مافی حاشاهەڵنەگری گەلی فەلەستینە لە دیاریکردنی چارەنووس، کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری بە پایتەختی قودس."
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئیدانەکردن و دژایەتیی یەکلاکەرەوەی ئوردن بۆ بەردەوامبوونی گەڵاڵە و پڕۆژەکانی نیشتەجێکردنی حکوومەتی توندڕەوی رژێمی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا وتی، "ئەم هەنگاوانە بە واتای چەسپاندنی داگیرکاری و فراوانکردنی نیشتەجێکردنە."
ئەلمەجالی زیادیشی کرد، "رژێمی سەهیۆنی بە پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵەیە، یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ڕەوایەتیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی بڕیارنامەی ٢۳۳۴ی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکات؛ بڕیارنامەیەک کە هەموو هەنگاوەکانی 'ئیسرائیل' بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووان، سروشت و دۆخی زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٧ەوە، لەوانە قودسی ڕۆژهەڵاتی ئیدانە کردووە."
هەروەها ئاماژەی بە دەنگی ڕاوێژکاریی دادگای نێودەوڵەتیی داد کرد کە جەخت لەسەر نایاساییبوونی داگیرکردنی خاکی فەلەستین، بێبنەمابوونی نیشتەجێکردن و هەنگاوەکانی پەیوەست بە لکاندنی زەوییەکانی کەناری ڕۆژئاوا دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و رژێمی سەهیۆنی ناچار بکات بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی گرژییەکان و هەنگاوە نایاسایی و یەکلایەنەکان لە کەناری ڕۆژئاوا.
ئەلمەجالی جەختی کردەوە کە بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین، لە سەرووی هەموویانەوە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین لەسەر خاکی نیشتمانیی خۆی، تەنیا ڕێگەی گەیشتن بە ئاشتیی دادپەروەرانە و گشتگیر و مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی شەهیدبوونی ئەحمەد خەمیس ئەبو یونس ئەندامی لیوای تەل سوڵتانی سەر بە کەتیبەی ەفەحیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندرا کە ئەو چەکدارە فەلەستینییە تەمەن ٦٦ ساڵە سەرەڕای تەمەنی بەرزبووەوە، لە ڕیزەکانی بەرخۆدانی غەززەدا بەردەوام بوو لە تێکۆشان.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانی بێتاوانی قوربانیی دەستدرێژی، داوای بە تاوان ناساندنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە هۆی پێشێلکارییە دڕندانەکانی دژی منداڵانی فەلەستین، خستنە ناو لیستی ڕەشی دەوڵەتی فاشیستی ئەم رژێمە لە دامەزراوە تاوانکارەکان و کاراکردنی ڕەوتی دادگاییکردنی سەرکردەکانی وەک تاوانکارانی جەنگی کرد.
دامەزراوەی مافی مرۆڤی ئەلدەمیر کە لە غەززە چالاکی دەکات، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لانیکەم ٩ هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی بێسەروشوێن بوون و چارەنووسی هەزاران کەسی دیکەش تا ئێستا نادیارە.