بەفربارین لە ئەمریکا: ٩ خلیسکەساز بێسەروشوێنن
زریانێکی بەفری توند لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەفربارینی لێکەوتەوە. ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ نۆ خلیسکەساز کە لە ژێر بەفردا گیریان خواردووە بەردەوامە.
درەنگانی ڕۆژی سێشەممە، کۆمەڵێک لە ١٥ کەسی لە بەفربارینێکدا گیریان خوارد. نووسینگەی شەریفی ویلایەتی نیڤادا ڕایگەیاندووە، شەش خلیسکەساز بە برینەکانیان بە پلەی جیاواز ڕزگارکراون. دوو لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و بەفربارینی زۆر و کەمبوونەوەی تیشکی ڕۆژ هەوڵەکانی گەڕان قورس دەکات. تا ئێستا نۆ کەسەکەی تر نەدۆزراونەتەوە.
ڕاپۆرت کرا کە ٤٦ کارمەندی فریاگوزاری بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا کردووە، هەروەها تیمە ڕاهێنراوەکانی سکی فریاگوزاری لە هۆتێل و شوێنەکانی خلیسکێنەی نزیکەوە پشتگیریان لە هەوڵەکان کردووە.
بەهۆی بەردەوامی ئەو زریانە لە زنجیرە چیای سیرا نیڤادا، زانایانی کەشناسی هۆشدارییان داوە لەو بارودۆخەی کە بە "شاشەی سپی" وەسف دەکرێت، کە مەودای بینین زۆر کەم بووەتەوە.
سەنتەری بەفربارین لە سیێرا ڕایگەیاند کە مەترسی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە ئاستێکی "بەرز"دایە، و مەترسییەکە دەتوانێت بە درێژایی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت.
لە ناوچەی سیێرا پێشبینی دەکرێت لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ناوچەکانی سەرووی ١٠٠٠ مەتر نزیکەی ٢.٥ مەتر بەفربارین و خێرایی با بگاتە ٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا لە ئەمریکا بەهۆی بەفربارین شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ دەرکردنی حووکمی دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە پێشنوێژان و وتارخوێنانی مزگەوتی ئەقسا، بە تاوانێکی دەستدرێژیکارانە و پەلامارێکی ئاشکرا بۆ سەر پیرۆزی و پێگەی ئایینی و مێژوویی ئەم مزگەوتە دادەنرێت.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە ٤٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە خرانە خوارەوە.
ئەو ڕەشنووسی ڕاپۆرتەی کە لە لایەن ئەو کۆمیسیۆنە ئامادە کراوە کە بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزرابوو، تەواو بوو. ئەمڕۆ کۆمسیۆن بۆ دواجار کۆدەبێتەوە.