هێرشی چەکداری لە فڕۆکەخانەیەکی ئەندەنوسیا: ٢ فڕۆکەوان کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر فڕۆکەیەکی بچووک لە فڕۆکەخانەی پاپوای باشووری ئەندەنوسیا ٢ فڕۆکەوان کوژران.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، فڕۆکەیەکی بچووک کە لە فڕۆکەخانەی کاروای لە ناوچەی بۆڤێن دیگۆیل لە پارێزگای پاپوای باشوور نیشتەوە، کەوتە بەر تەقە و دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنتارا، فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای سمارت ئایرەوە بەڕێوەدەبرێت و ژمارەی تۆماری PK-SNR ی لەسەرە، دوای ماوەیەکی کەم لە نیشتنەوەی لەسەر ڕێڕەوی فڕین کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی ناوخۆ، دوای بەرزبوونەوەی لە تانا مێرا لە بۆڤێن دیگۆئێل، کەوتە بەر تەقە.
فەیزڵ ڕەحمەدانی، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئەرکی دامای کارتنز ڕایگەیاند، لە رووداوەکەدا فڕۆکەوان و هاوکاری فڕۆکەوانەکە کوژراون.
ڕەحمەدانی ڕایگەیاندووە، "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەوانەکە و هاوکاری فڕۆکەوانەکە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی ئەو ١٣ سەرنشینەش تا ئێستا نادیارە".
لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی ئەو گروپەی بەرپرسن لە رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی درۆنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوەندێکی لەبەرکردنی قورئانی کەریم لە شاری رەحەدی پارێزگای کۆردۆفانی باکوور منداڵێک گیانی لەدەستدا.
سەرەڕای ئاگربەست، رژێمی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە هێرشی کردە سەر ٢ شارۆچکەی باشووری لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٤٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٨٦ کەس.