لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە نێجیریا ٢٥ کوژران
لە ویلایەتی کاتسینای وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٢٥ کەس کوژران کە ٤یان پۆلیس و ٢یان پاسەوان بوون.
ئەبوبەکر سادق عەلیو وتەبێژی پۆلیس کاتسینا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گوندەکانی گیدان بۆفا و دان ناکوابۆ لە ناوچەی کانکارا ئەنجام دراوە.
عەلیو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٥ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ٤یان پۆلیس و ٢یان کارمەندی ئاسایشی بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە هێرشەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٤ کەس.
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای تایلەند ڕاگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە سنووری کەمبۆدیا ٢ سەربازی دیکەی تایلەندی کوژران.
گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕۆمن گۆفمان بەرپرسی نوێی هەواڵگری دەرەوەی رژێمی سەهیۆنی، مۆساد، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە کەتائیبی قاسام هەڵاتووە، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ. ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە مشتومڕێکی زۆری لای داگیرکەران دروست کرد.