لە ئەنجامی هێرشێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی پاکستان ٣ پۆلیس گیانیان لە دەست دا و ٥ پۆلیسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری فائیزئابادی پارێزگای بەدەخشان رووی دا.
عبدالمتین کانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، کاتژمێر ١١:٠٠ لە شاری فائیزئاباد بە ماتۆرسیکلێتێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کاروانی پۆلیسی تێکۆشان لە بەرامبەر ماددەی هۆشبەر.
ناوبراو باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ پۆلیس گیانیان لە دەست دا و ٥ پۆلیسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.
تا وەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا مامەڵە دەکات کە دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن و وتی، "مەبەستمان ئەوەیە لەم مانگەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین و ڕۆژێکی زۆر نەماوە."
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەروازەکانی غەززەی داخستووە و بارهەڵگرەکانی هاوکاری ناتوانن بچنە ناوچەکە.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گیانیان لە دەست دا.
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.