رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک شەهید و ٢ فەلەستینیش بریندار بوون.
زوڵم و ستەمی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی داگیرکراو بەردەوامە.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ئەنجامی هێرشەکەدا شادی عیسا جەلایتە تەمەن ٤٤ ساڵە باوکی سێ منداڵ شەهید بوو و ٢ فەلەستینیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨٦ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەموو رۆژێک بە بەهانەکانی جۆراجۆر هەڵدەکەونە سەر کەرتی رۆژئاوا و فەلەستینییەکان دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوێکی کەوتەخوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە گەلی ئێران راگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پرسەنامەیەکی بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بڵاو کردەوە.