ئێش و ئازاری گەلی کوردی مسوڵمان: گەلیێ زیلان
لە ساڵی ١٩٣٠ لە گەلیێ زیلانی شارۆچکەی ئەردیشی پارێزگای وان بە هۆی "سەرهەڵدان" لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی مستەفا کەمال و سەرۆک وەزیریی عیسمەت ئینۆنۆ دەیان هەزار کوردی مسوڵمان کۆمەڵکوژ کران.
لە بەرواری ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٣٠ لە شارۆچكەی ئەردیشی سەر بە پارێزگای وان لە گەلیێ زیلان بە دەیان هەزار كەس لە كوردی مسوڵمان كە منداڵ و گەنج و ئافرەت و پیر بە شێوەیەكی وەحشیگەرانە لە لایەن کۆماری توركیا كۆمەڵكوژی كران.
بە پێی راگەیەندراوی رۆژنامەی کۆماریی تورکیا لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا ١٥ هەزار کەس کوژران و بە پێی راگەیەندراوی حەسەن هشیار سەردی کە نووسەرێکی کوردە و بەژداری سەرهەڵدان بووە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا ٤٧ هەزار کەس کوژران. هەروەها بە پێی گارۆ ساسۆنی کە لێکۆلینەرێکی ئەرمەنیە ٥ هەزار ئافرەت، منداڵ و پیر کوژران.
لەو قۆناغەدا ژمارەیەکی زۆر گوند سووتێنران، مرۆڤەکان لە خانووکانیان دەرکران و گەلی کوردی مسوڵمان ناچار مان کە وار و شوێنیان بەجێ بهێڵن.
لەگەڵ ئەوەی چەندین دەهە بە سەر ئەو رووداوەدا دەرباز بووە بەڵام هێشتا رووداوەکە لە بیر نەکراوە و ئێشەکە هێشتا نوێی و تازەیە.
دوای ئەوەی شێخ سەعیدی پیران لە كوردستانی باكوور لەلایەن کۆماری توركیا لەگەڵ ٤٧ لە هاوڕێكانی لە سێدار دران، کۆماری توركیا دەستی كرد بە لە ناوبردنی ئەوانەی پشتیوانیان لە شێخ سەعید و ڕێبازەكەی دەكرد تەنانەت ئەوانەی بێ ئاگاش بوون لە شۆڕش. کۆماری توركیا بڕیاری دا هەموویان پارچە پارچە بكات بۆیە بەشێك لە كوردە مسوڵمانەكان خۆیان ئامادە كرد بۆ بەردەوامی دان بە خەبات و تێكۆشان و نەیانویست خۆیان ڕادەست بكەن، هەنێكیش دەستگیر و كران بەشێوەیەكی زۆر نامەردانە شەهیدیان كردن و تەرمەكانیان شێواندن و بەشێكیش كۆچیان كرد بۆ وڵاتی سوریا.
لە ٩ی نیسانی ١٩٢٨ تورکیا لێبووردن بۆ ئەو کەسانە دەرکرد کە سەریان هەڵدابوو. پێشتر سلێمان نەزیف وتبووی، "کاتی ئامۆژگاری و پەند لە مێژدا تێپەڕیووە، هەر کەسێک کە سەری هەڵدابێت و چەکی هەبێت دەبێت دەست و سەرەکەی ببڕێت." بەڵام کاتێک تێکۆشەڕان لە ئێران بەردەوام بوون لە چالاکیان و لە شاخ هاتبوون خوارەوەش داوای سلێمان نەزیف جێبەجێ کرا. کاتێک کە تورکیا نەیدەتوانی دانوستان ئەنجام بدات بڕیاری دا کە راستەخۆ لەگەڵ ئیحسان نووری پاشا دانوستان بکات. بەڵام بێ ئەنجام مایەوە.
کۆمەڵکوژیەکە لە سەرەدەمی مستەفا کەمال و عیسمەت ئینۆنۆ ئەنجام درا
ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال و بە ئامادە بوونی فەوزی چاکماک سەرئەرکانی گشتی و ئیبراهیم تالی ئۆنگۆرەن موتەفتیشی گشتیی یەکەم بڕیارنامەی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ بە ژمارەی ٨٦٩٢ دەرکرد. لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا کە هێرشێکی گەورە لە دژی چیای ئاگری دەستی پێ بکات.
ئەنجومەنی وەزیران: ئەو کەسانەی سەریان هەڵداون دەبێت لە ناوچەکە دوور بخرێن
لە ئەنجامی بڕیارەکەدا فەرمان بە هێزی ٩ی سەرئەرکانی درا کە تەواوی گوندەکانی ناوچەکە کە "عاسیەکان" تێدا دەمێنن کۆنتۆل بکرێت و "ئەو کەسانەی سەریان هەڵداوە لە دەباری خۆیان بێ بەش بمێنن و لە ناوچەکە دوور بخرێن" و ناوچەکە "لە ئەشقیاکان خاوێن بکرێت."
سوپای تورکیا ٢ هێزی زەوینی و هێزێکی ئاسمانی کە پێکهاتبوو لە ٨٠ فڕۆکە بە کار هێنا. بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی کۆماری تەواوی گوندەکانی کە بەژداری سەرهەڵدان بوون سووتێنران و لە گەلی زیلان ١٥ هەزار کەس کوژران. کەسانێک کە زیندوو مان رایان کردە ئێران و لە کۆمەڵکوژیەکە رزگار بوون.
هێزەکانی کە بۆ کومەڵکوژیەکە گواسترابوونەوە ناوچەکە لەو هێزانەی بۆ رووبەڕوو بوونەوە لە بەرامبەر یۆنانەکان زیاتر بوو
ڕژێمی توركیا لەو كات بە هاوكاری چەند دەوڵەتێك ئەو كۆمەڵكوژیەی ئەنجام دا، كەواتە پشتگری نێودەوڵەتی بۆ ئەنقەڕە هەبوو تاكو گەلی كوردی مسوڵمان لە ناو بەرێت. هەروەها ئەو كات هەماهەنگی لە تێوان ئەنقەڕە و شای ئێران هەبوو بۆ ئەو بابەتە، چونكە وان و ئاگری دەكەونە سەر سنووری ئێران و بەشی ڕۆژهەڵاتی چیای ئاگری درابو بە ئێران، ئەمەش بۆ ئەوە بووە كە شۆڕشگێرانی كورد لای ئێرانیان لێ بگیرێت لە كاتی شەڕ، دواتر ڕژێمی توركیا بە ٨٠ فڕۆكەی سەربازی هێرشی كردە سەر ناوچەكە و سەربازێكی زۆریش بۆ شەڕی یۆنان ئامادە كرابوون ئەو جارە بۆ سەر كوردەكان نێردران، بە فڕۆكە لە ئاسمان لە سەر زەویش سەربازەكان كەوتنە گیانی كوردەكان تاكو كۆتایان پێ بێنن.
گەلی كورد ڕوویان كردبوە گەلیێ زیلان. بە سەرۆكایەتی سالح پاشا فەرماندەی سوپای توركیا هێرش بۆ سەر گەلیێ زیلان دەستی پێ كرد بەرامبەر كوردان. ئەو ناوچەی كوردەكان خۆیان تیا پاراست بوو، بە تەواوی گەماڕۆ درابوو. سەرەتا بە فڕۆكە تەواوی ناوچەكە بۆمبباران كرا دواتر لەشكری سەربازی كەوتە ناویان و لە منداڵ و ژن و گەنج و پیاو ئافرەت هەموویان كوژران و سوتێنران و تەرمەكانیشیان شێوێندرا. هێزەکانی کە بۆ کومەڵکوژیەکە گواسترابوونەوە ناوچەکە لەو هێزانەی بۆ رووبەڕوو بوونەوە لە بەرامبەر یۆنانەکان زیاتر بوو.
جاوید تۆرون ئەندامی پەڕلەمانی توركیا بۆ خەلكی دیاربەكر باسی لەوە كردبوو، ئەو كۆمەڵكوژیانەی لە بەرامبەر گەلی كورد كراون هەمویان لەسەر دەستی ڕژێمی توركیا ئەنجام دراون. دەبێت ئێمە ئەوە باش بزانین، تەنها لە دێرسم زیاتر لە ١٣ هەزار و ٨٦٢ كەس كوژراون تەنانەت سەبیحا گۆكچەن كچی مەعنەوی كەمال ئەتاتورك بەژداری ئەو كۆمەڵكوژیە بووە.
هەروەها لە میدیاکانی تورکیا و دونیا زۆر باس لەو رووداوە کرا. رۆژنامەی کۆماریی تورکیا نووسیەتی، "فڕۆكەكانمان بە شێوەیەكی زۆر توند چیاكانی ئاگریان تۆپباران كرد. چیاكان بوونە یەك پارچە ئاگر. ئەوانەی خیانەتیان كرد تۆلەیان لێ كرایەوە، گەلیێ زیلان كۆتای هات و پڕ كرا لە تەرمی مرۆڤەكان."
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەو کۆمەڵکوژییەی لە دژی مەدەنیەکانی بێ چەک ئەنجام درا لە راپۆرتێک وەکو سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی ناو برد. رۆژنامەی بەرلینێر تاگێبلات لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ نووسیەتی، تورکەکان "٢٢٠ گوندی ناوچەی زیلانیان وێران کرد و ٤٥٠٠ ئافرەت و پیریان کوشت." هەروەها ئەکادەمیای زانستیی یەکێتی سۆڤیەت وتبووی، "لە یەکێک لە گەلیەکانی ناوچەی زیلان ١٥٥٠ کەس کوژران و ٢٠٠ گوندی ناوچەی ئەردیش سووتێنران و لە ناوچەی پاتنۆسیش گوندێک نەما کە وێران نەکرابێت و هەموویان سووتێنران. هەروەها سەربازەکانی تورک ئاژەڵەکانی کوردەکانیش دزی."
عیسمەت ئینۆنۆ کە شەفی میللی جەهەپە بوو دوای کۆمەڵکوژیەکە راگەیەندراوێکی سۆسرەت دەدات
عیسمەت ئینۆنۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو کات و سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە ٣١ی ئابی ١٩٣٠ لێدوانێک بۆ رۆژنامەی میللی دایەوە و وتی، "لەو وڵاتە تەنها تورکەکان دەتوانن داوای ماف لە بارەی نەژاد و قەوم بکەن. هیچ کەسی دیکە مافێکی بەم شێوەیەی نییە. ئەوان تورکەکانی رۆژهەڵاتن و بە پرۆپاگەندەکانی بێ بنەما فریو دراون و لە ئەنجامدا رێگاکەیان ون کردوون."
دوای کۆمەڵکوژیەکە دەست بە سەر تەواوی ماڵ و مولکی گەلی ناوچەکەدا گیرا. گەلی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٥٠ سکاڵایان لە دادگا تۆماڕ کرد بۆ وەرگرتنی ماڵ و مولکی خۆیان بەڵام بێ ئەنجام مایەوە و لە ساڵی ٢٠١٢ کێشەکە گواسترایەوە دادگای مافەکانی مرۆیی ئەوڕووپا. کەیسەکە پەسەند کرا. یەکێک لەو کەسانەی کە سکاڵای تۆماڕ کردبوو بە ناوی محەمەد گوربوز دەست نیشانی کرد، دەست بە سەر ٦ هەزار دۆنم زەویی باپیرەکەیدا گیراوە و تاپۆکانی ئەو سەردەمە قبول نەکران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهیدانی گوندی خاتوونی کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە دیاربەکر لە لایەن هێزە تاریکەکانەوە لە کۆمەڵکوژییەکدا کوژران، لە ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیان لە سەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "کارەبای بەردەوام بۆ لەسەدا ٩٠ی هاوبەشان دابین کراوە و ٦ هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە."
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامە.