حکوومه‌ت هه‌نگاوه‌کانی بۆ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین ده‌ست پێکردووه
به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر وتی، "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی کردووه به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گرانی به‌نزین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ١٠٠ هەزار لیتری ڕۆژانه به‌نزینی حکوومیمان بۆ زیاد کراوه، ڕێگای دیکه‌ش ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت."
ئاری کاکه‌شین، به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر ڕاگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوو نرخی به‌نزینی بازرگانی گران بوو، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی کردووه به گرتنه‌به‌ری ڕێکاری پێوست بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی ١٠٠ هەزار لیتر به‌نزینی ڕۆژانه‌ی بۆ دابین کردووین و له به‌نزینخانه‌کان به‌نرخی حکوومی دابه‌ش ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هه‌رزان بێت، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین، چونکه چه‌ندی بەنزین لە بازاڕ زۆربێت نرخی داده‌به‌زێت."
ناوبراو هەروەها وتی، "جگه له‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکاری دیکه‌ش ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، هه‌ر بازرگانێک به‌نزین هاورده بکات ته‌واوی ئاسانکاری بۆ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی کێبڕکێ دروست بێت و به‌نزین هه‌رزان بێت، چونکه هۆکاری گرانی به‌نزین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه خواست زۆره و به‌نزین که‌مە، به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک بڕه به‌نزینی حکوومی که‌م نه‌کردووه، بگره له‌م دوو ڕۆژه بڕی ١٠٠ هەزار لیتری ڕۆژانه‌ی بۆ زیادکردووین، ئێمه‌ش به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌کان دابه‌شی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دابه‌زێت، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین دوای ئه‌و ڕێکارانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم، نرخی به‌نزین داببەزێت."
ئاری کاکەشین ئاماژەی بەوە کرد کە "به‌داخه‌وه حکوومه‌تی عێراق یه‌ک لیتر به‌نزینمان بۆ دابین ناکات، ئه‌وه‌ی دابین ده‌کرێت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه بۆمان دابین ده‌کات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەم بەرنامەیە کە لەلایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت، ئامانجی بەشداریکردنە لە گەشەپێدانی ڕۆحی کچانی گەنجی تەمەن ٨-١٥ ساڵ کە حیجابیان وەرگرتووە و هۆشیارییان لە گرنگی حیجاب بەهێزتر بکات.
مەلا محەمەد سەعید ڤارۆل کە بە فیداکاری و سەداقەتەکەی بە دۆزی ئیسلام و ئەخلاق و عیلم و جەسارەتەکەی دەناسرێت لە ٨مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایەکەی بە رەحمەت یاد دەکرێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.