لەبەر ئەوەی زۆرێك لە کەسایەتی ئیسلامی و زانای ناودارو تێكۆشەر لە مانگی شوبات شەهید كراون، مانگی شوبات وەکو مانگی شەهیدەکان ناسراوە.
لە مێژوودا زۆر لە تێكۆشەر و ڕێبەر و زانایان بۆ پاراستنی دینی خودا، لە ڕێگای خودا گیانیان لە بەخشیوە شەهید بوونە. لەبەر ئەوەی لە مانگی شوباتدا زۆر لە زانایان و سەربازەکانی خودا شەهید بونە ئەو مانگە بە مانگی شەهیدەکان ناونراوە.
شەهیدەکان لە بیر نەکراون و لە بیر ناکرێن. بە تایبەتی لە مانگی شوبات زۆر لە ڕێبەرانی کە كاریگەریان لەسەر مێژوو هەیە شەهید كراون. بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە ڕۆژگاری ئێستا پەند و ئامۆژگاری لە وان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان.
یەکێک لەو کەسانەی لەو مانگەدا شەهید بووە شەهید مەتین یوکسەلە کە لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی لە ئەنجانی هێرشی فاشیستەکان لە مزگەوتی فاتحی ئیستانبوول شەهید بوو.
مەتین یوکسەل کێیە؟
لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ لە کوێستانی کۆلۆنگۆ لە پارێزگای بەدلیس لە دایک بوو. ناوی باوکی صدرالدین یوکسەلە. دایکی کچی شێخ مەعسووم ئەفەندیی نۆرشینیە. مەتین یوکسەل لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە ئەستەمبۆڵ. دەرسەکانی ئیسلامی و زانستەکانی قورئانی لە باوکی فێر بوو. مەتین یوکسەل کاتێک لە پۆلی دووەمی قوتابخانە بوو، وازی لە قوتابخانە هێنا و دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کرد. کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، نوێنەری ئاکینجییەکانی فاتیحی دامەزراند.
مەتین یوکسەل تێدەکۆشا هاوکاری هەژار و فەقیران بکات، هەروەها تێ دەکۆشا ئەو ناحەقی و ستەمەی دەکرێت بە زمان بێنێت و بەرنامەی دروست دەکرد، ئەوەش دەبوە هۆکاری ناڕەزایەتیی نەتەوەپەرستەکان و نەژادپەرستەکان. لە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ ٣ هاوڕێکەی تووشی هێرشی چەکداری بوو. مەتین یوکسەل لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی لە ئەنجانی هێرشی فاشیستەکان شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.