إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
إتحاد العلماء کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە رۆژی یەکشەممە بە بەشداری دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین و ژمارەیەکی زۆر زانای دیکە مەراسیمێکی پێدانی ئیجازەنامە بە قوتابییەکانی کە پەروەردەی زانستەکانی عەرەبی و ئیسلامیان تەواو کردووە و هەنێکیان بوونەتەوە حافیزی قورئانی پیرۆز رێک دەخات و دوای نیوەڕۆژیش پانێلێک بە تەوەری "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێکدەخات.
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتیی إتحاد العلماء سەبارەت بە بەرنامەکان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هەروەها بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە رۆژی یەکشەممە بەشداری لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بکەن کە بڕیارە لە مەیدانی نەورۆز بەڕێوە بچێت.
"ئیجازەنامە بە قوتابییەکان دەدەین کە پەروەردەیی زانستەکانی عەرەبی و ئیسلامیان تەواو کردووە و ئەوانەی قورئانیان لەبەر کردووە"
مەلا محەمەد ئۆزەر وتی، "وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش رۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەڕێوە دەچێت. تەواوی گەلی دیاربەکر و ئەوانەی دەنگەکەمان دەبیزن بانگێشتی بەرنامەکە دەکەین."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژی شەممە ٢٧ی مانگ دوو بەرنامەی دیکەیان هەیە کە تایبەتە بە بانگێشتکراوەکان و دواتر وتی، "یەکەمیان مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامەیە کە چەندین سەدەیە لە مەدرەسەکان بەڕێوە دەچێت. إن شاء الله ئیجازەنامە بە قوتابییەکان دەدەین کە پەروەردەیی زانستەکانی عەرەبی و ئیسلامیان تەواو کردووە و ئەوانەی قورئانیان لەبەر کردووە. زانایانی گەورەی نێودەوڵەتی بەشداری لە مەراسیمەکە دەکەن. هەروەها کەسایەتییەکانی گرنگ لە ناوچە و شارەکانمان بەشداری لە مەراسیمەکە دەکەن."
"بە بەشداری زانایانی نێودەوڵەتی پانێلێک بە تەوەری 'ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا' رێکدەخەین"
مەلا محەمەد ئۆزەر لە بەردەوامی سەبارەت بە پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" وتی، "بەرنامەی دیکەمان دوای نیوەڕۆژ دەبێت. باس لە ئەرکی زانایان لەبارەی تۆفانی ئەقسا دەکەین. کەسایەتییەکانی گەورەی زانا وەک دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن. ئامانجمان لەو بەرنامەیە ئەوەیە کە کەمێکیش بێت پشتگری لە غەززە بکەین و زانا و گەلەکان لەمبارەیە دەستبەکار بن."
مەلا محەمەد لە کۆتایی داوای کرد کە بەرنامەکان ببێتە وەسیلەی خێر و بەرەکەت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی هێنێی پارێزگای دیاربەکر منداڵەکان ئامێرەکی نەناسراویان دۆزیەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرەکەدا منداڵێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش بە گرانی بریندار بوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.