وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتێک راگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتگری لە فەلەستین بڵاو دەکات ئەم هەفتەیەش لە پێش مزگەوتی دەرمیئۆکی دیاربەکر بەرنامەکەی رێکخست.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە سەر ناوی وەقفەکە راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
ناوبراو بە ئایەتی ٧٥ی سورەتی نیسا "بۆچی ئێوە ناچنە خەزا لەڕای خودا و لە بەر هێز لێ گیراوەکان؟ لە بەر پیاوان و ژنان و منداڵانێ کە دەڵێن: ئەی پەروەرێنمان! لەم شارە وا خەڵکەکەی ناهەقیکارن، ڕزگارن کەو لە لای خۆتەوە یار و یاوەرێکما بۆ دیاری بکە!" دەستی بە پیامەکەی کرد و دواتر وتی، "سڵاو بێت لە منداڵەکانی بەرخۆدان! سڵاو بێت لە منداڵەکانی صلاح الدین ایوبی و عبدالحمید خان. سڵاو بێت لە حەسەن ساکلانان نەوەی صلاح الدین ایوبی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر لە قودس شەهید بوو و پیرۆزبایی شەهادەتی براکەمان دەکەین. خودا شەهادەتەکەی قبول بکات و شوێنەکەی بەرز بکات."
رووی پیس و وەحشی بیری سێکولار
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "رژێمی داگیرکەر بە پشتگری ئیستیکباری جیهانی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە لە هێرش و وەحشیەت بۆ سەر غەززە. هەوڵی لە ناو بردنی گشتیی گەلێک لە سەر نەخشە دەدرێت. بەڵام وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە بێ دەنگی. داگیرکەران لە کاتی هیرشەکان ئافرەت، منداڵ، بەساڵچوو و بێ تاوانەکان دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٣٦ هەزار فەلەستینی ١٥ هەزاریان منداڵ و ١٠ هەزاریان ئافرەتن شەهید بوونەتەوە و ٨٠ هەزار برامان بریندار بوونەتەوە و بەهۆی نەبوونی ئامێرەکانی پزیشکی چاوەڕوانی شەهادەتن."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "سەهیۆنییەکان ٧٥ ساڵە بەردەوامن لە داگیرکردنی فەلەستین. رۆژ بە رۆژ شوێنێکی نوێ تالان و داگیر دەکەن. هەموو جۆرە پێشڵکاریێک لە دژی براکانمان ئەنجام دەدەن. خوشک و برا غەززییەکان لە پێش چاوی تەواوی دونیا رووبەرووی جینۆساید بوونەتەوە و ناتوانن هاوکاری پێویست بە دەست بهێنن. ئەو رووداوانە وەحشیەت و تاریکی و بێ ویجدانی سەردەمەکە نیشان دەدات. رووی پیسی و وەحشیی بیری سێکولار رووبەرووی نەفرینی تەواوی گەلانی دونیا بووە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وەحشیەتەی ئەنجام دەدرێت نیشان دەدات کە پێویستی بە نیزامێکی نوێی جیهانی هەیە و دواتر وتی، "وەحشیەتەکە لە پێش چاوی تەواوی دونیا ئەنجام دەدرێت. گەلانی دونیا بە تایبەت لە زانکۆکانی ئەمریکا لە دژی رووداوەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و داوای کۆتایی هێنان بە ستەمەکە دەکەن. دەبێت ئیتر کۆتایی بە شەرمەزارکردن بهێنرێت و هەنگاو بۆ سڕینەوەی سەهیۆنییەکان لە سەر نەخشە بهاوێژرێت. کات کاتی شرمەزارکردنی سەهیۆنییەکان نییە. کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان. ئەگەر ئەمڕۆ رێنماییەکان پێویست لە دژی پرۆژەی سەهیۆنییەکان لەبارەی خاکەکانی بەڵێندراو نەدرێت سبەینێ دەرەنگ دەبێت. ئەگەر غەززە لەلایەن سەهیۆنییەکان داگیربکرێت دەرگای داگیرکردنەکانی نوێ دەکرێتەوە. بۆیە نابێت دەوڵەتەکان لە بەرامبەر وەحشیەتی سەهیۆنی بێ دەنگ بێت و رێگری لەم وەحشیەتە بکەن."
دەبێت ئاگربەستێکی گشتی رابگینرێت
یەعقوب کایا لە کۆتاییدا ئەم بانگێشتانەی کرد:
دەبێت ئاگربەستی گشتی رابگینرێت و رێوڕەوی مرۆیی بکرێتەوە و ئاوارەکان بێ مەرج بگەڕێنەوە.
شوێنەکانی کە وێران کراون دووبارە ئاوادان بکرێنەوە.
دەبێت هەنگاوەکانی جدی لەبارەی بانگێشتەکەی حەماس لەبارەی ئاگربەست بهاوێژرێت.
پشتگری لە داوای وەزارەتی دەرەوەی کۆلۆمبیا لەبارەی سزادانەوەی تاوانباران و کردنەوەی رێوڕەوی مرۆیی دەکەین.
دەبێت هەنگاوەکانی جدی لە دژی سەهیۆنییەکان بهاوێژرێت کە زیان بە زەوی و سەرچاوەکانی ئاوی فەلەستینییەکان دەگەیێنن و لە بەرامبەردا تورکیا کۆتایی بە گواستنەوەی ئاو بە سەهیۆنییەکان بهێنێت.
ئەو بەندەرەی لە لایەن ئەمریکا لە غەززە دروست دەکرێت نیشان دەدات کە ئامادەکاری بۆ داگیرکەریێکی گەورەتر دەکرێت و دەبێت رێگری لەو هەنگاوە بکرێت و تورکیا سیستەمەکانی راداری کە زانیاری بە ئەمریکا دەدات دابخات.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا دوێنێ راگەیاند کە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل رادەگرێت. ئەگەر دەرەنگیش بێت هەنگاوێکی ئەرێنییە.
ئێمە وەک وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و هودا پار جارێکی دیکە بانگێشت دەکەین؛ بە گیان و خوێن و ماڵ و منداڵ و خانەوادەکەمان لەگەڵ یەکەم قیبلەکەمان مزگەوتی ئەقسا و برا مسوڵمانەکانمانین. پشتگری لە تەواوی رێگاکان دەکەین کە بەرەو ئازادیی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا دەچن. ئامادەی ئەنجامدانەوەی هەموو جۆرە فیداکاریێکین.
سڵاو بێت لە گەلی فەلەستین! سڵاو بێت لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا! سڵاو بێت لە موجاهیدە قارەمانەکان! سڵاو بێت لە سەرهەڵدان و بەرخۆدان!
سڵاو و رەحمەت و بەرەکتی خودا لە سەر هەمووتان بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی مرۆڤەکانی کە نەبوونەتە ئەسیری سەهیۆنیزم لە دژی جینۆساید بوەستن و دەنگیان بەرز بکەن."