رژێمی سەهیۆنی بە تەقەمەنی ماڵی دوو بەندکراوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوای وێران کرد
لەو هەڵمەتانەی کە لە کاتژمێرەکانی بەیانی لە نابلوس و توباس ئەنجام درا، ماڵی زیندانی عەبدولکەریم سنوبەر بە تەقەمەنی تەقێنرایەوە و ماڵی زیندانی ئەیمەن غەنام بە تەواوی لەلایەن بولدۆزەری داگیرکەرەوە ڕووخێندرا.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە دوو هێرشی جیاوازدا لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا ماڵی دیلەکانی فەلەستینی عەبدولکەریم سنوبەر و ئەیمەن غەنامیان کردە ئامانج. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ داگیرکەران هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی زەواتە و بە تەقاندنەوەی ماڵەکەی سەر بە بنەماڵەی عەبدولکەریم سنوبەریان بە تەواوی ڕوخاند.
بە وتەی شایەتحاڵان، پێش تەقینەوەکە ناوچەکە بە سەختی گەمارۆ دراوە؛ یەکگرتنی زەواتە و ڕێگاکانی دەوروبەری داخران، ئەو ناوچەیەش کە سەنتەری ئەکادیمی قورئانی لێیە بە تەواوی گۆڕدرا بۆ ناوچەیەکی سەربازی. پێش تەقینەوەکە، داگیرکەران ١٣ بینای دەوروبەریان چۆڵکردووە و ژمارەیەکی زۆر خێزانیان ناچارکردووە لە ماڵەکانیان دەربچن. دوای تەقینەوەکە بۆ ماوەیەکی درێژ کۆبوونەوەی سەربازی لە ناوچەکەدا بەردەوام بوو و گازی فرمێسکڕێژ بەکارهێنرا بۆ ڕێگریکردن لە نزیکبوونەوەی خەڵکی مەدەنی.
رژێمی سەهیۆنی لە ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا فەرمانی قڕکردنی لە دژی بنەماڵەی سنوبەر دەرکرد و گوایە ئەو زیندانییە بە ناوی عەبدولکەریم سنوبەر پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە هەیە کە ٣ پاسی لە نزیک تەلئەبیب کردە ئامانج. هێزەکانی داگیرکەر سنوبەریان لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستبەسەر کرد، دوای ئەوەی تەقەمەنییەک کە ئامادەی کردبوو لە دەستیدا تەقیەوە، بریندار بوو.
لە دەوروبەری هەمان کاتدا هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی عەقەبە لە باکووری توباس و خانووی دوو نهۆمی و نزیکەی ١٨٠ مەتر چوارگۆشەی ئەسیر ئەیمەن ناجیح غەنامییان کردە ئامانج. عەبدوڕەزاق ئەبوعەرەع، سەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند، پێش ڕووخاندنەکە هێزی سەربازی قورس ڕەوانەی ناوچەکە کراوە، هەروەها ڕووخاندنەکان لە دووەم ڕۆژی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر توباس و عەقەبە بەردەوام بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە دەوروبەری ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا رووی دا بە "کاردانەوەی ڕەوا لە بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەر" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگی نێودەوڵەتی رژێمی سەهیۆنی بوێر دەکات.
سوپای سوودان ڕاگەیاند، ڕێگری لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بابنوسا کرا. دەستنیشان کرا، شەڕ لە کۆردۆفانی باشوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە پێشڕەوی کراوە.
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران گەنجێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی غەززە بەناوی موهەنەد تارق محەمەد زوغەیر لە ئەلخەلیل شەهید بوو.