جەختکردنەوەی حەماس لەسەر پێویستیی هاتنەژوورەوەی بەرفراوانی یارمەتییەکان بۆ غەززە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەو یارمەتییانەی هاتوونەتە ناو کەرتی غەززە، بە هیچ شێوەیەک وڵامدەرەوەی کەمترین ئاستی پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە نین.
بە پێی هەواڵێکی ناوەدی ڕاگەیاندی فەلەستین، قاسم ئاماژەی بەوەش دا کە زۆربەی ئەو یارمەتییانەی داگیرکەران ڕێگەیان بە هاتنەژوورەوەیان بۆ غەززە داوە، پەیوەستن بە کەرتی بازرگانی و هەڵگری کاڵای تەواوکەرن کە سەرەڕای دۆخی کارەساتباری مرۆیی ئێستا، بۆ هاوڵاتییان پێویست نین.
قاسم جەختی کردەوە دەبێت کامیۆنە هەڵگرەکانی کاڵا سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان و گونجاو لەگەڵ قەبارەی ئەو قەیرانەی کە زیاتر لە ٢ ملیۆن مرۆڤ تێیدا دەژین، بێنە ناو کەرتی غەززە.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند سەرەڕای نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و دۆخی نالەباری کەشوهەوا، ئەو یارمەتییانەی هاتوونەتە ناو کەرتی غەززە وڵامدەرەوەی پێداویستییەکان بۆ دابینکردنی پەناگە نین.
ئەو ڕایگەیاند ڕاستییە مەیدانییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان و کەمپەکان چیتر بۆ ژیان گونجاو نین و ناکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخی سەختی زستان بەکار بهێنرێن.
وتەبێژی حەماس دووپاتی کردەوە دەبێت گۆڕانکاریی جددی لە بابەتی یارمەتییە نێردراوەکان بۆ کەرتی غەززە بکرێت، بە جۆرێک کە وڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی خەڵک بێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.
ناوبراو وتیشی پێشتر ڕێککەوتن لەسەر پڕۆتۆکۆڵەکانی فریاگوزاری و مرۆیی لە کاتی ئاگربەستەکەی کانوونی دووەم بۆ هێنانەناوەوەی کارەڤان (کانێکس) بۆ کەرتی غەززە کراوە و جارێکی دیکەش لە ڕێککەوتنی شەرم ئەلشێخ جەختی لەسەر کراوەتەوە.
قاسم لە درێژەدا داوای لە لایەنە نێوەندگیرەکان و هەموو وڵاتە بەرپرسەکان کرد هەنگاوی بەپەلە و جددی بنێن بۆ هێنانەناوەوەی کارەڤان بۆ کەرتی غەززە و ڕزگارکردنی مەدەنییەکان پێش ئەوەی دۆخی کەشوهەوا لە داهاتوودا خراپتر بێت.
وتەبێژی حەماس جەختی کردەوە ئەمڕۆ دەبێت هەنگاوێکی بەپەلە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە نەهامەتییەکانی ساڵانی ڕابردوو بنرێت، چونکە دۆخی نالەباری کەشوهەوا دەکرێت ببێتە هۆی کارەساتی مرۆیی گەورە لە ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە حاڵێکدا کە رژێمی سەهیۆنی لە دوای چالاکییەکە لە نزیک کیریات عەربە، گەڕانێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە وەڵامێکی ڕەوا بۆ تاوانکارییەکانی ڕۆژانەی داگیرکەرانە.
چەتەکانی جولەکە لە سوسیا ٨٥٠ نەمامی سەر بە جووتیارانی فەلەستینییان لەناوبرد و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی هیلێ ئەلحموسی ئەلخەلیلیان لەناوبرد.
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە فەلەستینیێک شەهید بوو.