هۆشداریی هۆزەکانی غەززە لەبارەی هەوڵی دوژمن بۆ بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر
کۆمەڵەی هۆز و عەشیرەتە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی هەوڵە دوژمنکارانە و بەردەوامەکانی دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی بەرەی ناوخۆ لە ڕێگەی بەقاچاغبردنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر بۆ ئەم ناوچەیە، هۆشداری دا.
کۆمەڵەکە ڕایگەیاند کە دوژمن لە هەفتە و مانگەکانی ڕابردوودا بە بەکارهێنانی ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر، بەدوای ئەوەوەیە کە بە تووشکردنی کۆمەڵگە، شیرازەی کۆمەڵایەتی هەڵوەشێنێتەوە و زەبر لە سیستەمی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی بدات.
ئەم کۆمەڵەیە لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاو کرایەوە، جەختی کردەوە کە ئەم پیلانە مەترسیدارانە بەشێکە لە جەنگێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کە گەنجانی فەلەستینی کردووەتە ئامانج؛ چونکە ئەوان بڕبڕەی پشتی داهاتوو و هەڵگری ئاواتە نەتەوەییەکانی گەلی فەلەستینن.
کۆمەڵەی هۆز و عەشیرەتە فەلەستینییەکان بە جەختکردنەوە لەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە، ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە، داوای یەکخستنی هەوڵە حکوومی و کۆمەڵایەتییەکان، یەکخستنی وزە و تواناکان، و بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە ناحکوومی، پەروەردەیی و ئاینییەکانی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و دروستکردنی بەرەیەکی ناوخۆیی تۆکمە و خۆڕاگر.
هەروەها ئەم بەیاننامەیە جەختی لەسەر پێویستیی توندکردنەوەی چاودێری بەسەر دەروازە و سنوورەکان، زیادکردنی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە نێوان خێزانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە. لەم بەیاننامەیەدا داوا لە خەڵک کراوە هەر کەسێک کە دەستی لە بڵاوکردنەوەی ئەم ژەهرانە یان ئاسانکاری بۆ هێنانەناوەوەیان هەیە، دەستنیشان بکەن؛ چونکە ئەم کارە، خیانەتێکی نیشتمانییە کە ئاسایش و بەهاکانی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەتەکانی جولەکە لە سوسیا ٨٥٠ نەمامی سەر بە جووتیارانی فەلەستینییان لەناوبرد و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی هیلێ ئەلحموسی ئەلخەلیلیان لەناوبرد.
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە فەلەستینیێک شەهید بوو.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەو یارمەتییانەی هاتوونەتە ناو کەرتی غەززە، بە هیچ شێوەیەک وڵامدەرەوەی کەمترین ئاستی پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە نین.