داگیرکەران بەردەوامن لە هەڵکوتان سەر کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی سەهیۆنییەکان، دەستگیرکردن و پێکدادانی نێوان هێزە سەهیۆنییەکان و دانیشتووانە فەلەستینییەکان لە چەندین شار و گوند ڕادەگەیەنن.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە، هێزە داگیرکەران بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر شارەکانی نابلوس، تولکەرم، ڕامەڵڵا، توباس، قەلقیلیە و چەندین گوندی دەوروبەریان. لە نابلوس، بەتایبەتی لە کەمپی عەسکەری کۆن، هێزە داگیرکەرەکان بە تەقەکردنی چڕ، هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ و چوونە ژوورەوەی ماڵی هاووڵاتیان، ئۆپەراسیۆنی پشکنین و دەستگیرکردنیان ئەنجام دا. لەم هێرشانەدا چەندین کەس دەستگیر کران، کە لە نێویاندا دەتوانرێت ئاماژە بە سائر ئەلجەرمی و هەروەها مووسا و محەممەد ئەلنەقیب و باوکیان بکرێت.
لە قەلقیلیەش، هێزە سەهیۆنییەکان بە چوونە ناو گەڕەکە جیاوازەکانەوە، لەوانە کەفر سابا و ئەلقورعان، دەستیان کرد بە پشکنینی بەربڵاوی ماڵان و دەستگیرکردنی چەندین کەس، لە وانە محەممەد ئەلکوەیتی و کوڕە ١٤ ساڵانەکەی، لوتفی.
هاوکات، شاری توباس شاهیدی هێرشێکی توندی سەربازەکان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک بوو، و سەرچاوە ناوخۆییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی کەمان داود و کوڕەکەی عومەریان دوای پشکنینی ماڵەکەیان ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین دیلی فەلەستینی دوای بەسەربردنی ماوەی سزاکەیان یان دەستبەسەریی کارگێڕی ئازاد کراون؛ لە وانە ساقی عیمادەدین ئەلسافی لە تولکەرم و محەممەد ئەلزوهەیری لە ڕامەڵڵا.
هەروەها، سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی کەرەم ڕەفعەت ئەبوو جەیش، لە کاتی ڕاونان و ئازاردانیدا لەلایەن گروپێک لە نیشتەجێبووەکانەوە، هەردوو دەستی شکاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای ٢٥ مانگ لە وێرانکاری و ئاژاوەگێڕی، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کارەساتێکی نوێ دەبێتەوە. دەسەڵاتدارانی خۆجێی هۆشدارییان داوە، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی بارانبارین زیانی زۆر گەورە دەگەیەنێت.
ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە کە لە نزیک شارۆچکەی سێنجی پایتەختی کرواتیا کەوتە خوارەوە دۆزرایەوە و فرۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.
لە ناوچەی کارێلیا لە رووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆرەی "سوو-٣٠" کەوتە خوارەوە.