لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٢ منداڵ شەهید بوون
لە درێژەی کردەوە توندوتیژەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا، ٢ گەنجی فەلەستینی لە باکووری ئەلخەلیل بە تەقەی سەربازانی داگیرکەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر هاوڵاتیان فەلەستینی لە نزیکەی شارۆچکەی سەهیۆنینشینی "کەرمی تسور" لە باکووری ئەلخەلیل گەنجێک شەهید بووە و گەنجێکیش بریندار بووە. کاتژمێرێک دوای رووداوەکە گەنجەکەی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید بوو.
چەند کاتژمێرێک پاش ئەم رووداوە، ناسنامەی ٢ شەهیدە قوربانییەکەی ئەم هێرشە ئاشکرا کرا. بەپێی ئەمە، محەممەد مەحموود ئەبوو عەیاش و بیلال بەهاء بەعران ئەو دوو گەنجە فەلەستینییە بوون کە لەم پێکدادانە نایەکسانەدا شەهید بوون.
لە هەنگاوێکی چاوەڕوانکراودا، رژێمی سەهیۆنی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدعای ئەوەی کرد کە گوایە ئەم ٢ گەنجە نیازی ئەنجامدانی چالاکی و هەڵدانی بوتڵی ئاگرینیان هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی سەهیۆنییەکان، دەستگیرکردن و پێکدادانی نێوان هێزە سەهیۆنییەکان و دانیشتووانە فەلەستینییەکان لە چەندین شار و گوند ڕادەگەیەنن.
دوای ٢٥ مانگ لە وێرانکاری و ئاژاوەگێڕی، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کارەساتێکی نوێ دەبێتەوە. دەسەڵاتدارانی خۆجێی هۆشدارییان داوە، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی بارانبارین زیانی زۆر گەورە دەگەیەنێت.
ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە کە لە نزیک شارۆچکەی سێنجی پایتەختی کرواتیا کەوتە خوارەوە دۆزرایەوە و فرۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.
لە ناوچەی کارێلیا لە رووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆرەی "سوو-٣٠" کەوتە خوارەوە.