حەماس: سووتاندنی مزگەوتێک لە کەناری ڕۆژئاوا، تاوانێکی قێزەون و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر پیرۆزییەکان
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس کردەوەی نیشتەجێبووە تێکدەرە سەهیۆنییەکانی لە سووتاندنی مزگەوتی "حاجیە حەمیدە" کە دەکەوێتە نێوان دوو شارۆچکەی کفل حارس و دەیر ئیستیا لە باکووری ڕۆژئاوای سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا، بە "تاوانێکی قێزەون و دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر هەستی موسڵمانان و ئازادیی عبادەت" لە قەڵەم دا.
حەماس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەم بێڕێزییە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند، "ئەم کردەوەیە، جارێکی دیکە ئاستی دڕندەیی و ڕەگەزپەرستیی داگیرکەران دژی گەلەکەمان و پیرۆزییە ئیسلامی و مەسیحییەکانی ئاشکرا دەکات."
حەماس جەختی کردەوە کە "پەرەسەندنی تاوانەکانی نیشتەجێبووە تیرۆریستەکان دژی خاک، گەل و پیرۆزییەکانمان، بە پشتیوانی و پاڵپشتیی تەواوی حکومەتی داگیرکەری فاشیست ئەنجام دەدرێت."
حەماس ئەم کردەوانەی بە هەوڵێکی بێهوودە بۆ "سەپاندنی واقیعێکی نوێ لە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین و گۆڕینی شوێنەوار و ڕاستییە مێژووییەکانی" لە قەڵەم دا.
لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا، بزووتنەوەی حەماس داوای "هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەی نێودەوڵەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم قەوارە سەرکێشە کرد، کە پێشێلکاری هەموو یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان و شەریعەتە ئاسمانییەکانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس شەهیدکردنی ٢ گەنجی فەلەستینی لە شاری ئەلخەلیل شەرمەزار کرد و بە "تاوانێکی قێزەون" و ئەنجامی سیاسەتە "فاشیستییەکانی" داگیرکەرانی لە قەڵەم دا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی سەهیۆنییەکان، دەستگیرکردن و پێکدادانی نێوان هێزە سەهیۆنییەکان و دانیشتووانە فەلەستینییەکان لە چەندین شار و گوند ڕادەگەیەنن.
دوای ٢٥ مانگ لە وێرانکاری و ئاژاوەگێڕی، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کارەساتێکی نوێ دەبێتەوە. دەسەڵاتدارانی خۆجێی هۆشدارییان داوە، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی بارانبارین زیانی زۆر گەورە دەگەیەنێت.
ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە کە لە نزیک شارۆچکەی سێنجی پایتەختی کرواتیا کەوتە خوارەوە دۆزرایەوە و فرۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە.