رووداوێکی هاتوچۆ لە مەلەتی: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مەلەتی ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە ناوچەی بەتالغازی شاری مەلەتی نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا رووی دا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە لە ناو پاسەکەدا بوون گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی لە باکوورەوە بۆ باشوور دەدات لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک شەهید بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس شەهیدکردنی ٢ گەنجی فەلەستینی لە شاری ئەلخەلیل شەرمەزار کرد و بە "تاوانێکی قێزەون" و ئەنجامی سیاسەتە "فاشیستییەکانی" داگیرکەرانی لە قەڵەم دا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی سەهیۆنییەکان، دەستگیرکردن و پێکدادانی نێوان هێزە سەهیۆنییەکان و دانیشتووانە فەلەستینییەکان لە چەندین شار و گوند ڕادەگەیەنن.
دوای ٢٥ مانگ لە وێرانکاری و ئاژاوەگێڕی، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کارەساتێکی نوێ دەبێتەوە. دەسەڵاتدارانی خۆجێی هۆشدارییان داوە، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی بارانبارین زیانی زۆر گەورە دەگەیەنێت.