لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٢ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست. لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس ٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، ئەو ٢ فەلەستینییە لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای بەنی سوهەیلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ڕۆژهەڵاتی خان یونس.
لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٢٤٣ کەس شەهید بوونەتە و ٦١٩ کەسیش بریندار بوونەتە.
لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ٦٩ هەزار و ١٧٨ کەس شەهید و ١٧٠ هەزار و ٦٩٠ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.