رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرش سەر غەززە
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.
هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی بەردەوامن لە تەقاندنەوەی ماڵەکانی سەر بە خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لە گەڕەکی زەیتوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە. لە هەمان کاتدا شاری خان یونسیش کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی توند.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، سوپای داگیرکەر چەند خانوویەکی گەڕەکی زەیتوونیان بە تەقەمەنی بەتەواوی ڕووخاندووە. دەستنیشان کرا، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ناوچەکە بەبێ جیاوازی تەقەیان کردووە، لەکاتێکدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە قورسی بەسەر ئاسمانی ڕۆژئاوای غەززەدا دەسوڕانەوە.
گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری خان یونس بە تایبەتی ناحیەی زین لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە توندی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
سەرەڕای ئاگربەست کە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی و ڕۆژانە هێرشی نوێ دەستپێدەکات. لە دوای ئاگربەستەوە تا ئێستا ٢٤١ فەلەستینی شەهید بوون و ٦١٩ کەسیش بریندار بوون. بە دەرهێنانی ٥٢٨ تەرم لە داروپەردوو، ژمارەی شەهیدان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
لە دوای هێرشە جینۆسایدییەکانەوە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٦٩ هەزار و ١٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٦٩٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.