رووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە شەوێکدا ٧١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەوێکدا ٧١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خراونتە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بەدرێژایی شەوەکە سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان ٧١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینییان دۆزیوەتەوە و لەناویانبردووە."
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە ٢٩ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ئاسمانی ناوچەی برایانسک و ٧ لە ئاسمانی کورسک و ٥ لە ئاسمانی لیپێتسک و ٥ لە ئاسمانی سمۆلێنسک خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بە گشتی ٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەکانی ئۆریۆل، تیڤێر و سامارا خراونەتە خوارەوە، ٣ فڕۆکە لە ئاسمانی کریمیا و هەریەکەیان لە ناوچەکانی کالوگا و ڕۆستۆڤ و تولا خراونەتە خوارەوە. هەروەها باس لەوە کرا کە ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا خراونەتە خوارەوە.
کاربەدەستانی رووسیا وردەکارییان نەخستەڕوو کە ئایا لە هێرشەکاندا زیانی گیانی یان زیانی ماددی هەبووە یان نا.
ئۆکرانیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.