ئێران ناسنامە و تۆماری ڤیدیۆیی کارمەندانی کۆمپانیایەکی سەربازی رژێمی داگیرکەر بڵاو دەکات
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە، کە داتا و دیمەنی پڕۆژەکان پیشان دەدات، لەنێویاندا هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکاریان لەگەڵ کۆمپانیای "مایا" کردووە لە بەرهەمهێنانی ئامێری سەربازی بۆ رژێمی داگیرکەر دەکات.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، "بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی ڕایگەیاند کە بە سەرنجدان بە ئاشکراکردنی ناسنامەی کەسی و پیشەیی ئەو کەسانەی لەم کۆمپانیایەدا کاردەکەن و توانای دەستگەیشتنیان بە زانیاری نهێنی سەبارەت بە پڕۆژەکانی رژێمی داگیرکەر، سوپای داگیرکەر دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی هانیباڵ دژی ئەو کەسانە ئەنجام بدات، بەمەش دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە لەلایەن شانە نهێنییەکانی میحوەرەکەی بەرخۆدانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نەگیرێن."
هەروەها جێگای سەرنجە کە ئەو ڕێکخراوەی بە ناوی "بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی" کە هێرشەکەی لە ئێرانەوە ئەنجام دا، پێشتر پشتڕاستی کردبووەوە کە بە سەرکەوتوویی دزەیان کردووەتە ناو ئەم کۆمپانیایە بە ناوی "مایا" و زانیاری بەنرخی سەبارەت بە پیشەسازی و بەرهەمە سەربازییە پێشکەوتووەکانی رژێمی داگیرکەر دەستکەوتووە .
لە بەیاننامەکەی گروپەکەدا هاتووە، "ئەم پڕۆژانە بریتین لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەیزەری تیشکی ئاسن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرە مەبەستی هێرمێس ٩٠٠ و مووشەکی سپایک، هەروەها ئامێرە سەربازییەکانی دیکە کە ئێستا لە قۆناغی پەرەپێدان یان مۆدێرنکردندان لەناو کۆمپانیاکەدا."
هەروەها ئاژانسی تەسنیم ڕاگەیاند، "کۆمپانیای مایا بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پیشەسازییە سەربازییە گەورەکانی وەک سیستەمی ئێلبیت و ڕافایل کە نوێنەرایەتی چەکی پیشەسازی و تەکنیکی وەزارەتی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.