قەرەباڵغی لە پەرستگای هیندۆسەکان: ١٠ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
کاربەدەستانی هیندستان ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی قەرەباڵغی لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێش لە باشووری هیندستان، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە پەرستگای ڤێنکاتێسوارا سوامی لە شاری کاسیبوگا لە قەزای سریکاکولام رووی داوە کە نزیکەی ٥٤٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاماراڤاتی پایتەختی ویلایەتەکە دوورە، کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بۆ یادی ڕۆژی ئێکاداشی کۆبوونەوە.
بەرپرسێک سەبارەت بە رووداوەکە ڕاگەیاند، "لێشاوی زۆری هیندۆسەکان بووە هۆی قەرەباڵغی و ژمارەیەکی زۆر لە هیندۆسەکان بریندار بوون، دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی نزیک."
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە قەرەباڵغی لە پەرستگاکە زیاتر بووە لەوەی چاوەڕوان دەکرا و ئیدارە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی کاریگەر قەرەباڵغییەکە بەڕێوەببات، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو جەنجاڵییە.
پۆلیس مەزەندە دەکات کە ڕەنگە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.