مەرداوی: بن گڤیر و حکومەتی داگیرکەری تیرۆریستی شەرعیەت بە کوشتنی ئەسیران دەدەن
مەحمود مەرداوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) باسی لەوە کرد کە ئەوەی کە ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی گشتی رژێمی داگیرکەر، کۆمەڵێک زیندانی فەلەستینی نیشان دا کە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە بەستراون، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو لە دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر بە زیندانییەکان زۆر دوور کەوتووەتەوە.
مەرداوی بە ئاماژەدان بەوەی کە رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنەکانی پاراستنی زیندانییەکان، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو پرسە ڕایگەیاند کە هەڕەشەی بن گڤیر تەنها گاڵتەیەکی زارەکی نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئیستفزازی فەرمی دژی گەلی فەلەستین، شەرعیەتدان بەو دڕندەیی و کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە ئەنجام دراون.
مەردەوی لە بارەی مامەڵە و ئیستفزازی رژێمی داگیرکەر بەرامبەر بە زیندانیانی فەلەستینی هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە رژیمی داگیرکەر بە تەواوی بەرپرسیارە لە دەرئەنجامەکانی ئەم سیاسەتە.
مەرداوی لە وتارێکدا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، داوای کرد کە ڕێوشوێنی دادگاییکردنی رژێمی داگیرکەر بە تاوانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی دژی زیندانییەکان بگیرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.