جیهادی ئیسلامی: گروپە خۆڕاگریەکان بە هیچ شێوەیەک ئاگربەستیان پێشێل نەکرد
محەممەد ئەلحاج موسا، وتەبێژی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی بوون و بە هیچ شێوەیەک پێشێلیان نەکردووە.
جیهادى ئیسلامی لەبارەی ئەو جینۆسایدە شەوی ڕابردوو لە باشووری کەرتی غەززە لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە ئەنجام درا و ٩١ کەس تێدا شەهید بوون ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
محەممەد ئەلحاج موسا بە ئاماژەدان بەوەی کە رژێمی داگیرکەر هەوڵی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تەرمەکان دەدات، جەختی لەوە کردەوە کە رژێمی داگیرکەر هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک و شەرعیەتدان بەو داگیرکارییە دەدات.
محەممەد ئەلحاج موسا وتی، "لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی بوون و بە هیچ شێوەیەک پێشێلیان نەکردووە. داگیرکەری ڕێگریکردنە لە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی پێویست یان تیمەکانی پشتیوانی تەکنیکی، ڕێگریکردنە لە وەرگرتنەوەی پاشماوەی سەربازەکانی، لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵک و تاوانبارکردنی بەرخۆدان. ناوبژیوانان بەرپرسیارن لە هەڵوێستی تۆکمە و جددی بەرامبەر بە پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی حکومەتی داگیرکەر و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە."
محەممەد ئەلحاج موسا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەرگری لە داگیرکاری دەکات، وتی، "ئێمە ئیدارەی ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین لە تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکاری. لەجیاتی ئەوەی پاساو بۆ داگیرکاریەکە بهێنینەوە، پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.