ژمارەی قوربانییەکانی بەڵەمە نوقمبووەکەی ڤیێتنام گەشتە ٣٧ کەس

لە وڵاتی ڤیێتنام بەهۆی گەردەلوول بەڵێمێک نوقم بوو. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
رووداوەکە لە کەنداوی ها لۆنگ بەهۆی بای توند و گەردەلوول رووی دا. بەڵەمەکە هەڵگری ٤٨ سەرنشین و ٥ کارمەند بوو و بەهۆی بای توند بە جارێکدا نوقم بوو.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی فڕیاگوزاری ١١ کەس بە زیندوویی رزگار کران و تاوەکو ئێستا تەرمی ٣٧ کەسیش دۆزرایەوە. چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی ٥ کەسی بێ سەروشوێن بەردەوامە.
تیمەکانی ئاسایشی سنوورەکان، هێزەکانی دەریایی، پۆلیس و بەندەرەکان بەشداریان لە چالاکییەکانی گەڕان کردووە.
بەرپرسان جەختیان لەوە کرد کە بەهۆی بوونی بای توند و گەردەلوول دەبێت هاوڵاتیان ئاگادار بن و لەبارەی هاتوچۆی دەریایی رێنماییەکان توندتر جێبەجێ دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.